ب 13 نه‌شته‌رگه‌ريان خۆ كره ئیڤانكا
وشه
كچێكی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌ر ئه‌و سه‌رسامییه‌ی به‌رامبه‌ر ئیڤانكا هه‌یبوو، خۆی هێنایه سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و، كه‌چی ئێسته‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵك پێی ده‌ڵێن كه له ئیڤانكا ناچێت.
“تیڤانی تایلۆر” ئه‌و كچه ئه‌مه‌ریكییه‌یه كه له پێناو ئه‌و خۆشه‌ویستی و سه‌رسامییه‌ی بۆ كچه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌یبوو، بڕیاری دا شێوه‌ی خۆی بهێنێته سه‌ر شێوه‌ی ئه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه شێوه‌ی ڕووخساری ته‌واو تێك چووبوو، نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری زۆر پێویست بوو تا رووخساری شێوه‌ی ئاسایی وه‌ربگرێته‌وه، له دیمانه‌یه‌كیشدا ده‌ڵێ: ”پێشتر زۆر جوانتر بووم له ئێسته، به‌ڵام به به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ڕووخسارم تێك چوو”.
بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی خۆی بكات به ئیڤانكا، چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌خت و ئه‌سته‌می ئه‌نجام دا كه پێك هاتبوون له دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ سنگ، نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ لووت، به‌رزكردنه‌وه‌ی پێڵووی چاو، توانه‌وه‌ی چه‌وری گه‌ده، گه‌وره‌كردنی سمت و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی تر.
دوای ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییانه به شێوه‌یه‌كی ته‌واو شێوه‌ی هاته سه‌ر ئیڤانكا و ڕه‌نگی قژی گۆڕی، مه‌كیاجكردنی وه‌ك ئیڤانكا فێر بوو تا به ته‌واوی شێوه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت و هه‌ست به جیاوازی له نێوانیان نه‌كرێت.
ئیڤانكا تاكه كچی سه‌رۆكه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا، له خانمی یه‌كه‌می وڵات (هاوسه‌ری سه‌رۆك) ناوبانگی زیاتره و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی له ناو كۆشكی سپی زۆرتره، جگه له كۆشكی سپیش، له كۆمپانیاكه‌ی باوكی به‌شێكی گرنگه و مێرده‌كه‌شی نزیكترین كه‌سی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكایه و كردوویه‌تی به ڕاوێژكاری خۆی.
سه‌رچاوه/ یاسه‌مین
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
