شبكة لالش الاعلامية

گه‌له‌ك خوارنا خۆيێ ئەگەرێ سستبوونا دلى زێده‌ دکت

گه‌له‌ك خوارنا خۆيێ ئەگەرێ سستبوونا دلى زێده‌ دکت
رووداو-سلێمانی

خواردنی ژەمی سوێر ئەگەری تووشبوون بە سستبوونی دڵ دوو هێندە زیاددەکات، توێژینەوەیەکی نوێ وادەڵێ.

توێژینەوەکە لەسەر 4360 کەس ئەنجامدراوە کە بۆ ماوەی 12 ساڵ بەدواداچوون بۆ باری تەندروستییان کراوە و 27ی ئاب لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی ئەوروپی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ خوێندرایەوە.

پرۆفیسۆر پێکا جۆسیلاتی، ئەنجامدەری توێژینەوەکە و پرۆفیسۆر لە ئەنستیتۆی نیشتیمانی بۆ تەندروستی لە فینلەندا، دەڵێ “زۆر خواردنی خوێ دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی گوشاری خوێن، هەروەک بەشیوەیەکی سەربەخۆ رێگەخۆشدەکات جەڵتەی دڵ و مێشک”.

پرۆفیسۆرەکە دەڵێ لەگەڵ ئەوەی سستبوونی دڵ نەخۆشییەکی بڵاوە لە ئەوروپا و جیهان، تاکو ئێستا پەیوەندی نێوان زۆر خواردنی خوێ و سستبوونی دڵ نەزاندرابوو.

تەمەنی بەشداران لەنێوان 25-64 ساڵان بووە و بۆ ماوەی 12 ساڵ بەدواداچوون بۆ ئاستی خواردنی خوێ و باری تەندروستییان کراوە.

لە ماوەی بەداواداچوونەکەدا 121 خانم و پیاو تووشی سستبوونی دڵ بوون.

پرۆفیسۆرەکە گوتوویەتی خوێ راستەوخۆ رێگە بۆ سستبوونی دڵ خۆشدەکات، ئەوە جگە لەوەی ناراستەوخۆ لە رێگەی بەرزکردنەوەی فشاری خوێنیشەوە ئەو کارە دەکات.

بە گوتەی ئەو پرۆفیسۆرە، توێژینەوەکە دەریخستووە ئەوانەی رۆژانە 13.7 گرام و زیاتر خوێ دەخۆن، دوو هێندەی ئەوانە زۆرتر تووشی سستبوونی دڵ دەبن کە رۆژانە کەمتر لە 6.8 گرام خوێ دەخۆن.

جەستەی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە تەنیا 2-3 گرام خوێ هەیە و تەندروستی جیهانیش رێنماییداوە کە نابێ رۆژانە لە 5 گرام زۆرتر خوێ بخۆن.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ بریقه‌داریا قژيا پرچا ته‌ ڤێ بکاربينە

Lalish Duhok

ب كار ئینانا موبایلێ ده‌ستێ زاروكان دا ئه‌ڤێ رویدانێ په‌یدا دكه‌ت

Lalish Duhok

پێگەهشتیێن عیراقێ ناسناڤێ ئاسیا لسەر كیستێ پێگەهشتیێن ئیرانێ بدەستڤەئینا

Lalish Duhok