ئه‌گه‌ر سناپچاتت ته هه‌یه پێتڤيه ڤان بزانی
وشه
سناپچات ئه‌پڵیكه‌یشنێكی وێنه‌گرتنه و له ساڵی 2011 له‌لایه‌ن “بۆبی مۆرفی” دروست كراوه، ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه به‌كار دێت، ده‌توانی كار و چالاكی و ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆژانه‌ت له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا به هاوڕێكانت نیشان بده‌یت، له‌گه‌ڵ هاتنی نوێبوونه‌وه و فیلته‌ر و تایبه‌تمه‌ندی جیاواز و تازه بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه، به‌كارهێنه‌ریشی زیاد ده‌كات، ئێسته زۆرترین به‌كارهێنه‌ری چینی مامناوه‌ند و لاوی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خۆشی له به‌كارهێنانی ببینن، پێویسته ئه‌م زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر بزانن:
1- لۆگۆی سناپچات له ناوی “Dennis Coles” هونه‌رمه‌ندی ڕاپه‌ری ئه‌مه‌ریكی ناسراو به “Ghostface Killah” هاتووه، كه ghost له زمانی ئینگلیزی‌دا به واتای دێ‌و یان ئه‌و جنۆكه‌یه دێت كه له لۆگۆكه‌ی سناپچاتدا به‌كار هاتووه.
2- %70 به‌كارهێنه‌رانی سناپچات له هه‌موو دنیادا ئافره‌تن.
3- له سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه، به‌شێكی تایبه‌ت به منداڵان به ناوی “snapkidz” دروست كرا، دواتر له‌به‌ر هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی و ڕێكنه‌خستنی باری په‌روه‌رده‌یی منداڵ داخرا.
4- %2 به‌كارهێنه‌رانی بۆ كاری قوتابخانه و خوێندن به‌كاری ده‌هێنن.
5- ساڵی 2013 ”مارك زوكه‌ربێرگ” دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ بۆبی پێشنیاز كرد تا سناپچاتی لێ بكڕێته‌وه، به‌ڵام بۆبی ڕه‌تی كرده‌وه، پاشان دوای سێ هه‌فته دووباره هه‌مان داوای لێ كرده‌وه و بڕی سێ ملیۆن دۆلاری بۆ پێدا و دووباره بۆبی ڕازی نه‌بوو.
سه‌رچاوه/ ویكیپیدیا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
