شبكة لالش الاعلامية

زه‌لامه‌ك ب نه‌یاسایی دبتە بابێ 102 زارۆكا

زه‌لامه‌ك ب نه‌یاسایی دبتە بابێ 102 زارۆكا

خەندان- 

لە هۆڵندا یاسایەک هەیەو پیاوان دەتوانن تۆوی خۆیان ببەخشن و خانمان لە پرۆسەی پیتاندندا منداڵی لێ دروستبکەن، ئەم لەکاتێکدایە ئەگەر مێردی ژنەکە نەیتوانیبوو منداڵ بخاتەوە، لە نۆڕینگەیەکی تایبەتدا پرۆسێسەکە ئەنجام دەدرێت.

هەندێک لە پیاوان ئارەزوویان دەربڕیوە تۆوی خۆیان “سپێرم” ببەخش، بەڵام یاسای هەیە ناکرێت پیاوان بەدڵی خۆیان ئەو کارە بکەن، بەڵکو دەبێت تا 25 منداڵ زیاتر نەدەن، بەڵام پیاوێک بەپێچەوانەوە پێشێلی یاسای کردووەو ئێستا باوکی 102 منداڵە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی میترۆی بەریتانی ئەو پیاوە هۆڵندییە دەستگیرکراوەو دانی بەکارەکەیدا ناوە.

تۆمەتبارەکە لە دادگا وتوویەتی “من نەمویستووەو ئەو رێژە زۆرە لەمنداڵ بخەمەوە، بەڵام ناچاربووم بۆ ئەوەی خانمان دڵخۆشبکەم ئەو کارەم کردووە”.

بەگوێرەی یاساکانی هۆڵندا دەبێت ئەو پیاوانە بۆندێکی فەرمی لەگەڵ یەک نۆڕینگەدا بکەن و تا 25 جورعە زیاتریش نەبەخشن، بەڵام ئەو پیاوە کە تائێستا ناسنامەکەی ئاشکرانەکراوە بەشێوەیەکی شاراوە بۆندی لەگەڵ چەند نۆڕینگەیەکدا ئیمزاکردووە بۆ ئەوەی سپێرمی خۆی ببەخشێت.

دەسەڵاتدارانی هۆڵنداش رایانگەیاندووە ترسیان لەوە هەیە ئەگەر پیاوان رێژەیەکی زۆر لە منداڵ لەڕێگەی سپێرمەوە ببەخشن ئەوا ئەگەری ئەوە هەیە لە ئایندەدە خوشک و براکان هاوسەرگیری بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لامه‌ك ب دووڤشکى چارەسەريا ئێشان دکت

Lalish Duhok

جوانترین کچا سەر ئه‌ردى هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok

زۆر شوشتن زیانێ دگه‌هينته‌ پرچێ  

Lalish Duhok