شبكة لالش الاعلامية

خەلكێ شنگال و دەشتا نەینەوا دڤێن ب دوو پارێزگه‌هـ ڤه‌گەرنه‌ سەر كوردستانێ

خەلكێ شنگال و دەشتا نەینەوا دڤێن ب دوو پارێزگه‌هـ ڤه‌گەرنه‌ سەر كوردستانێ

وشه‌

دانیشتووانی شنگال و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی دەشتی نەینەوا، دووپات لە پێویستی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچەكانیاندا دەكەنەوە و كەسایەتییە سیاسییەكانیان دەیانەوێت دەڤەرەكانیان بكرێن بە پارێزگا و وەك “دوو پارێزگا بۆ سەر كوردستان” بگەڕێنەوە.

بەهزاد قەوال سلێمان كەسایەتیی ئێزیدی بە ناوی سەرۆكی قەوالی ئێزیدییان، بە”وشە”ی راگەیاند، “جگە لە كوردستان هیچ بەدیلێكی ترمان نییە، دەبێت ئێمە سەربە كوردستان بین و ناتوانین سەربە عێراقێكی رووخاو و پڕ لە گرووپی تیرۆریستی بین، وەك كوردانی ئێزیدی پێویستە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری ریفراندۆم بكەین و بە بەڵێ دەنگ بدەین، ئەوەش دەبێتە وەرچەرخانێكی مێژوویی كە هەموو ناوچەكانمان بۆ سەر كوردستان بگەڕێنەوە”.

ئێزدییەكان لە مێژوودا 171 جار هەوڵی قڕكردنیان دراوە بەهۆی كوردبوون یاخۆ جیاوازی ئاین، كە دواینین لە 3ی ئابی 2014 بوو لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە.

سالم شەبەك نوێنەری كوردانی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ”وشە” ئاماژەی بەوە دا، ”ئێمە دەمانەوێت ناوچەكانمان بگەڕێنەوە سەر كوردستان، چونكە ناتوانین جارێكی تر لەگەڵ ئەو كەسانە بژین كە دەستیان لە وێرانكردن و تاڵانكردنی ناوچەكانمان هەبوو، بەهەموو شێوەیەك پشتگیریی ڕیفراندۆم دەكەین بۆ ئەوەی ناوچەكانمان پارێزراو بن”.

شەبەك لە 56 گوندی دەشتی نەینەوا پێك هاتوون و نەریتی تایبەت بەخۆیان هەیە، لە هێرشەكانی داعشدا ناوچەكەیان بەتەواوی وێران كرا، تا هێزی پێشمەرگە لە كۆتای 2015 ئازادی كردنەوە.

سلێمان فانۆ كەسایەتیی ئێزیدی و بەرپرسی لقی بنكەی لالشی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ئێزدییەكان لە شارەدێی سنوونێ سەربە شنگال، بۆ “وشە” روونی كردەوە كە، “باشترین چارەسەر ئەوەیە شنگال وەك پارێزگا بگەڕێتەوە سەر كوردستان و ئێزیدی خۆیان خۆیان بەڕێوە ببەن لەناو ئەو دەوڵەتدا، چونكە ئەگەر ریفراندۆم لە ناوچە ئێزیدییەكان كرا، پێگەی سیاسیی ئێزیدی بەرز دەبێت و ژمارەمان دەبێت بە ١٥%ی دانیشتووانی كوردستان و ئەمەش كاریگەری دەبێت”.

لای خۆیەوە حوسێن حەسەن نەرمۆ كەسایەتیی ئێزیدی لە دەشتی نەینەوا، بۆ “وشە” ئەوەی خستە ڕوو كە بۆ دەشتی نەینەوا رێی هەرە باش ئەوەیە بكرێتە پارێزگایەك و پاش ریفراندۆم بۆ سەر كوردستان بگەڕێتەوە.

نەرمۆ كە ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراقە، ئەوەیش دەڵێ، “بە گەڕانەوە بۆ سەر كوردستان، دڵنیایییەك بەدەست دێت كە چیتر ئێزیدی و پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا رووبەڕووی مەترسی قڕكردن نابنەوە. هەروەك دەبێت بزانین كە ئیتر ژیان لەگەڵ ئەوانەی تاوانی گەورەیان بەرامبەر بە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا كرد، تەواو ئەستەم بووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ئامێدیێ ئاگر بەربوو کەمپەکا ئاواران

Lalish Duhok

ل كۆمه‌لگه‌ها شێخكا روونشتنه‌كا ڤه‌كرى لدۆر ره‌گه‌زنامه‌‌ و پاسه‌پۆرتێ هاته‌ سازدان

Lalish Duhok

رێورەسمێن جەژنا چلێ ھاڤینێ دێ بۆ دەمێ سێ رۆژان ل پەرستگەھا لالش ئێنە گێران

Lalish Duhok