لژنا بالا يا ریفراندۆمێ: هه‌موو وه‌لاتان ئاماده‌يا خۆ ده‌ربریه سه‌ره‌دانا وان بكه‌ین
هەولێر-KDP.info-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌موو وڵاتانمان ئاگاداركردۆته‌وه كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین ده‌شڵێ، هه‌موو وڵاتان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه سه‌ردانیان بكه‌ین.
(محه‌ممه‌د ئیلخانی) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى، “پێش جه‌ژنی قوربان هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و جیهانمان ئاگاداركردۆته‌وه كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین، هه‌موو وڵاتانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه سه‌ردانیان بكه‌ین، به‌وانه‌شه‌وه كه تێبینیان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه هه‌یه، بۆیه دوای جه‌ژن سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و بڕیاره سه‌ره‌تاش سه‌ردانی وڵاتانى دراوسێ بكه‌ین له‌وانه توركیا و ئێران.
(ئیلخانی) گوتیشی، “بڕیاره سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌ندام لهئهنجوومهن ئاسایش و وڵاتانی دیكه‌ی زلهێز و وڵاتانی عه‌ره‌بی كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، وه‌كو میسر و ئوردن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕیفراندۆم ده‌شڵێ، “بۆیهسهرهتا سه‌ردانی به‌غدامان كرد تا به ئه‌و وڵاتانه بڵێین ئێمه به‌ئاشكرا پرۆسه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ین و به‌غداش ئاگاداره جا هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت ئێمه پرۆسه‌كه له‌واده‌ی خۆی ئه‌نجامده‌ده‌ین و دوای ناخه‌ین.
(ئیلخانی) راشیگه‌یاند، “به‌پێی ئه‌وخشته‌ی دانراوه تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی هه‌موو وڵاتان ده‌كه‌ین و له‌پرۆسه‌كه ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
