شبكة لالش الاعلامية

هۆکارێن رەشبوونا پيستى

هۆکارێن رەشبوونا پيستى

خەندان لایف-

بەشێکی زۆری خانمان کێشەیان لەگەڵ تێکچوونی ڕەنگی سروشتی پێستیان هەیە، دەیانەوێت هۆکارەکانی بزانن تا چارەسەرێکی گونجاو بکەن بۆ تێکچوونی ڕەنگی پێستیان و تۆخبوونی.

هۆکاری یەکەم
بەرکەوتنی تیشکی خۆرە بەڕێژەیەکی یەکجار زۆر، چونکە تیشکی سەروو بنەوشەیی هۆکارێکە بۆ تێکچوونی ڕەنگی پێست.

هۆکاری دووەم
خواردنەوەی کەمی ئاو و وشکبوونەوەی پێست و کەمبوونەوەی شێ، چونکە هۆکارێکە بۆ لەدەستدانی ڕەنگی سروشتى پێست و کەمبوونەوەی ڤیتامینەکانیش کاریگەری سلبی هەیە بەتایبەت ڤیتامین سی و بی 12.

هۆکاری سێیەم

بەکارهێنانی کرێم و ماکیاژی ناتەندروست زیان دەگەیانێت بە پێست، چونکە ڕێژەی کۆرتیزۆنی پێست بەزر دەکاتەوە و هۆکارێکە بۆ ڕەشبوون یان تاریکبوونی پێست.

هۆکاری چوارەم

باش نەشتن یاخود بەکارهێنانی پاکكەرەوەی خراپ، کەنابێتە هۆی لابردنی خانە مردووەکان بە پێچەوانەوەی زیانی هەیە و پێست تاریک دەکات.

هۆکاری پێنجەم

بەکارهێنانی لابەری موی خراپ، کەدەبێتە هۆی ڕەشبوونی پێست، وەک گوێزان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچا 500 كیلۆیی سه‌مايێ دكت

Lalish Duhok

چاوان دێ زانی شەکرا ته‌ بلند بوويه‌؟

Lalish Duhok

شووك: ته‌كنۆلۆژيا ڤێ كارتێكرنا ب مه‌ترسى ل سه‌ر زارۆيى دكه‌ت

Lalish Duhok