شبكة لالش الاعلامية

هه‌ڤژينى تەمەنى درێژتر دکت

هه‌ڤژينى تەمەنى درێژتر دکت
رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە ئەو کەسانەی پێشتر تووشی جەڵتەی دڵ بوون، یان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی دڵ زیاترە، ئەگەر هاوسەرگیری بکەن ئەگەری تەمەندرێژیان زۆرترە. هەروەک ئەمەش بۆ تۆڕێكی پاڵپشتی بەهێز بۆ کەسەکە دەگەڕێننەوە.

پزیشكانی توێژەر لە سکوڵی پزیشكی ئاستۆن لە بریمینگهامی بەریتانیا دەڵێن لە نوێترین توێژینەوەیاندا لەسەر کاریگەری هاوسەرگیری بۆ تەندروستی ئەنجامێكی هاندەریان دەرکەوتووە، کە پێشنیازی هاوسەرگیری دەکات و بە سەرچاوەیەکی پاڵپشتی دەروونی گرنگ و کاریگەری ناوی دەبات.

د. پاوڵ کارتەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە سکوڵی پزیشكی ئاستۆن دەڵێت توێژینەوەکەیان لەماوەی 13 ساڵدا لەسەر نزیکەی 930 هەزار کەس ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە هاوسەرگیری فاکتەرێكی پارێزەرە بۆ ئەوانەی پێشتر تووشی سەکتەی دڵ بوون و مەترسی نەخۆشییەکانی دڵیان هەبووە.

ئەنجامەکان دەریانخستووە بۆ تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ کە هاوسەرگیریان کردووە ئەگەری ژیانیان بەراورد بەوانەی کە تەنیان 14% زیاترە، هەروەک ئەو تووشبووانەی شەکرە 14% زۆرتر دەژین کە هاوسەرگییریان کردووە.

پاوڵ کارتەر لەبارەی کاریگەری هاوسەرگیری دەڵێت هۆکارەکە ئەوەیە هاوژینەکەت پاڵپشتی دەروونی و فیزیکیت پێشکەش دەکات و هاندەرە بۆ شێوازی ژیانی تەندروست و خۆراهێنان لەگەڵ بارودۆخە سەختەکان، ئەوە جگە لەوەی یارمەتیدەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

بۆ تووشبووانی نەخۆشییەکانی دڵ کە ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکەیان هەیە، زۆر گرنگە کە چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن و شێوازی ژیانی تەندروستی پەیڕەوبکەن، بوونی تۆڕێكی پاڵپشتی و هاوسەرگیریش یەکێكە لە رێگە زیندووەکان بۆ جێبەجێكردنی ئەمە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ ڤەگوھاستنا ھەرێمێ: ل نێزیک ھێلەکا نوو یا ئنترنێتا بێ سنوور دێ کەڤیتە کاری

Lalish Duhok

پاییزا ئيساله‌ دێ چاوان بت؟

Lalish Duhok

په‌يوه‌نديا ئاژانسا ناسا لگه‌ڵ كه‌شتییه‌كا ئاسمانی هاته‌ برين  

Lalish Duhok