شبكة لالش الاعلامية

بۆ بریقه‌داریا قژيا پرچا ته‌ ڤێ بکاربينە

بۆ بریقه‌داریا قژيا پرچا ته‌ ڤێ بکاربينە

وشه‌


سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی بۆ قژ و بۆ جوانکاری و لایەنی تەندروستی زۆرن، ئەمڕۆ باس لە کاریگەرییەکانی دەکەین لەسەر قژ و سوودەکانی، ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێکوپێک بەکاربێنرێت.



یەکەم – زەیتی گوێزی هیندی باشترین پێکهاتەیە بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی قژێکی نەرم گەشاوە و ڕێک، چونکە خاوی دەکاتەوە و لوسی دەکات، ئەمەش وادەکات هەمیشە خاوەنی قژێکی جوان بیت و بتوانیت بەخێرای رێکی بکەیت بەو شێوەیەی خۆت دەتەوێت.



دووەم – یەکێکی تر لە سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی یارمەتیدانی گەشەکردن و بەهێزکردنی قژە، هەوڵبدە ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە قژت، پاشان بیشۆ، باشترین ئاوێتەیە بۆ بەهێزکردنی قژت.



سێیەم – زەیتی گوێزی هیندی یارمەتی ئەو قژانە دەدات کە رووتاونەتەوە و هەڵوەرینی زۆرە یان بژ و نارێکە، چونکە پرۆتینی سروشتی دەدات بە قژەکە و گەشاوە و بەهێزی دەکات.



چوارەم – باشترین چارەسەری کڕێشە، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی رێک و باش بەکاریبێنیت، دەکرێت لەگەڵ زەیتی گەرچەک و کەمێک ئاو تێکەڵی بکەیت، پاشان بیدەیت لە قژەکەت.



پێنجەم – دەتوانیت لەبری بەلسەم قژ بەکاریبێنیت و بەتەواوی بەلسەم لە ماڵەوە نەهێڵیت و تەنیا زەیتی گوێزی هیندی بەکاربێنیت، چونکە سروشتیە سوودێکی زیاتر دەدات بە قژت، بەڵام دەبێت گەرمی بکەیت و شەو تا بەیانی بیدەیت لە قژت، دەبینیت چۆن قژن نەرم و خاو دەبێتەوە.

سەرچاوە/ draxe

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باربيا كوردستانێ تۆرێن جڤاكى دهه‌ژينت  

Lalish Duhok

“د سێ سالێن داهاتى دا نیڤا خەلکێ کوردستانێ دێ كه‌ڤنه‌ بەر هەرەشەيا شێرپەنجێ”

Lalish Duhok

کەنگی ددانێن زارۆيێ تە دھێن؟

Lalish Duhok