شبكة لالش الاعلامية

زارۆك و ده‌روکرن

زارۆك و ده‌روکرن
باسنيوز:
هەندێک جار خێزانەکان گلەیی ئەوە دەکەن منداڵەکانیان فێری درۆکردن بوون و نیگەرانیی خۆیان لەم بارەیەوە دەردەبڕن، بەڵام دەروونناسان پێیان وایە هەندێک جار درۆکردنی منداڵان باشە، چونکە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی درۆ دەکەن بە بەراورد بەو منداڵانەی کە هەرگیز درۆ ناکەن زیرەکتر و هۆشیارترن.

لە راستیدا درۆکردنی منداڵان زیاتر لە تەمەنی ٦-٨ ساڵی دەردەکەوێ، چونکە لەم تەمەنەیەدا منداڵ بیر و هزرێکی خەیاڵاویی هەیە و رەنگە بەپێی خەیاڵە بەرفراوانەکانی لەسەر بابەتەکان بێتە ئاخاوتن و قسە بکات، بێ گومان ئامانجی ئەوان درۆکردن نییە و تەنیا پەرەیان بە خەیاڵەکانیان داوە و چیرۆکە خەیاڵییەکان کە لە مێشکیاندا دروستی دەکەن، دەگێڕنەوە، لەم کاتانە نابێ منداڵ سەرزەنشت بکرێت، چونکە لە رووی دەروونییەوە کاریگەریی نەرێنیی دەبێت و پرۆسەی پەرەسەندنی خەیاڵەکانیشی دەوەستێت.

بەڵام کاتێک منداڵانی ١٠- ١٢ ساڵی درۆیان کرد، بزانن بەهۆی ترس لە دایک و باوک و مامۆستاکانی و دەوروبەری درۆ دەکات، لەم کاتانەشدا هەوڵ بدەن سەرەتا هۆکارەکان بدۆزنەوە، پاشان سزای بدەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک سزای قورسی مەدەن و هەوڵ بدەن ماوەیەک لەو کەرەستانەی کە هۆگریەتی دووری بخەنەوە، بۆ نموونە چەند رۆژێک ئایپادەکەی لێ وەربگرن. کاتێ سەرچاوەی درۆکردنەکەیتان دۆزییەەوە، هەوڵ بدەن تێی بگەیەنن ئەگەر لەسەر درۆکردن بەردەوام بێ ئەوا زیان بە خۆی و کەسە نزیکەکانی دەگەیەنێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترۆمبێلا شاژن ئیلیزابێسا دووێ ب رێیا مه‌زادێ‌ دێ هێته‌ فرۆتن فرۆتن

Lalish Duhok

رێژەیا مرنێ ب کۆرۆنایێ کێم بوویە

Lalish Duhok

ژبه‌ر ڤان ل دووڤ ژنێن قەلەودا بگەرێن

Lalish Duhok