شبكة لالش الاعلامية

بۆ پاراستنێ ژ شێرپەنجێ قارچکا بخۆن

بۆ پاراستنێ ژ شێرپەنجێ قارچکا بخۆن
SNN:

شارەزایانی بواری تەندروستی بەپێویستی دەزانن کەپەنا ببرێتەبەر خواردنی قارچک وەک سەرچاوەیەکی تری ڤیتامین و خوێ بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری پرۆتینی تێدایە کەرەگەزێکی سەرەکییە لەپێکھاتەی لەشدا.
زانایانی زانکۆی ماساشۆستسی ئەمریکی رایدەگەیەنن کەبەردەوام بوون لەسەر خواردنی قارچک بەتایبەت شامپینیۆن ئەگەری گەشەی وەرەمە خراپەکانی لەش کەمتر دەکاتەوە و بەرگری بەھێز دوەکات و مادەکانی ناوی دەبێتە ھۆی کاراکردنی پێکھاتەکانی نێو خانەکان و کەمکردنەوەی کاریگەری ھەوکردن کەبەھۆی وەرەمەکانەوە دروست دەەبێ، ئەم تایبەتمەندییانە وادەکات قارچک کاریگەری بەسوودی ھەبێ لەسەر کۆئەندامی ھەرس و روبەرووبونەوەی ھەندێ جۆری ڤایرۆس کەبەرگری کەم دەکاتەوە.
لەدوای توێژینەوەیەکی درێژ لەسەر ٢٠٠٠ ژن کەبەشداربوون تێیدا دەرکەوت کەخواردنی قارچک بەشێوەیەکی رێک و پێک دەبێتە ھۆی لاوازکردنی گەشەی ئەو وەرەمانە و بەتایبەت ئەو ژنانەی توشی شێرپەنجەی مەمک بوون.
لەسەر ئەو بنەمایەش زانایان رێنمایی دەدەنە ژنان یان ئەوانەی بەپێی مێژووی خێزانیی ئەم نەخۆشیەیان ھەیە کەرۆژانە ١٠٠ گرام لەقارچک بخۆن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کاریگەرییا ئەرێنى يا هه‌ڤژينيێ لسەر ساخله‌ميێ 

Lalish Duhok

پێشبینيا روودانا روودانه‌كا سروشتی يا مه‌ترسيدار ل جیهانێ دئێته‌ ره‌تكرن

Lalish Duhok

ڤەكۆلەرەكا جڤاكی:دڤێت زەلام رێزێ‌ ل هەڤژینا خۆ بگرت

Lalish Duhok