شبكة لالش الاعلامية

کراسه‌كێ ئەلیکترۆنی چاڤدێريا ساخله‌ميا له‌شى دكت 

کراسه‌كێ ئەلیکترۆنی چاڤدێريا ساخله‌ميا له‌شى دكت 
رووداو-سلێمانی

تیمێکی توێژەر لە کەنەداوە کراسێکیان داهێناوە کە چاودێری باری تەندروستی و توانای جەستەیی ئەو کەسە دەکات کە لەبەری دەکات.

کراسەکە بەرگەی زەبر دەگرێ و جووڵەی خاوەنەکەی سنووردار ناکات و بە جلشۆری ئاسایی ماڵانیش دەتوانرێ بشۆردرێ.

ئەو کراسە نوێیە دەتوانێ پێوانەی پلەی گەرمی لەش، رێژەی ئۆکسجینی خوێن، رێژەی هەناسەدان و چەندین ئاماژەی دیکەی تەندروستی بکات.

لە کراسەکەدا سێنسەری کارەبایی، سیستمێکی وردی کۆمپیوتەری، باتری و سێنسەری جووڵە هەن، ئەو زانیارییانەش کە کۆی دەکەنەوە لە رێگەی بلوتووس رەوانەی کۆمپیوتەر یان مۆبایلی زیرەکی کەسەکە دەکرێ.

داهێنانی ئەم کراسە رێگەخۆشدەکات لەبەردەم بەکارهێنانی جلوبەرگ بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان، یان چاودێریی باری تەندروستی ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

‌10 رێ بۆ خۆپاراستنێ ژ ئازارێن پشتێ

Lalish Duhok

چ ده‌مه‌كى پشکنینا پێشوەخت يا چاڤى بۆ زارۆكى بێته‌ کرن؟

Lalish Duhok

Lalish Duhok