شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا خووندنا بلند و ڤه‌كۆلينێن زانستى يا حکومەتا هەرێمێ داوى ده‌م بۆ پرکرنا فۆرما زانکۆلاین راگەهاند

وەزارەتا خووندنا بلند و ڤه‌كۆلينێن زانستى يا حکومەتا هەرێمێ داوى ده‌م بۆ پرکرنا فۆرما زانکۆلاین راگەهاند
ZNA-هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، لەپێناو دەرفەتی زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین تاوەکو رۆژى شەممە درێژ بکرێتەوە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بەخوێندکاران بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین و بەرژەوەندى گشتى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا ماوەى زانکۆلاین بۆ ٤۸ کاژێری دیکە واتە تاوەکو کاژێر ۱۲ـی شەوى شەممە، ۱٦/۹/۲٠۱۷ بۆ دەرچوانى خولى یەکەمى قۆناخى 12ـی ئامادەیى درێژ بکاتەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتی: ئەوە دواین درێژکردنەوەى زانکۆلاین دەبێت بۆ دەرچووانى خولى یەکەمى قۆناخى دوانزەى ئامادەی و، چیدیکە ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.

عەباس ئەکرەم،داوا لەو خوێندکارانە کرد، کە تائێستا فۆڕمى زانکۆلاین یان پڕنەکردووەتەوە، لەماوەى ئەم دوو ڕۆژەدا تەواوى هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، چونکە ئەوە دوایین دەرفەت دەبێت بۆیان.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەدهەم بارزانی: پارتی خه‌مساری د چاره‌كرنا كێشه‌یێن هه‌رێمێ دا نه‌كرییه‌

Lalish Duhok

ئیرانێ ئەڤ دەرگەھێ بازرگانی ل سەر ھەرێمی گرت

Lalish Duhok

خسرۆ گۆران: پارتی دێ ل نەینەوا و شنگالێ پشکداریێ د ھەلبژارتنان دا کەت

Lalish Duhok