کوردان هەلبژاردێ عێراقێ بلۆککر
رووداو – هەولێر
هەشت کچە یاریزانی کورد کە لە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق یارییان دەکرد ئەو هەڵبژاردەیەیان بایکۆت کرد و جارێکی دیکە درێسی عێراق لەبەر ناکەن.
ئەو یاریزانانە لە راگەیێندراوێکدا کە بە تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداویان ناردووە ئاماژە بەوەدەکەن کە بەهۆی ئەوەی مافەکانیان خوراوە و رێزیان نەگرتوون و لەم کاتە هەستیارەی هەریمی کوردستان کە لەبەردەم گشتپرسیدایە و کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا چڕتر بووەتەوە، بریاریانداوە جارێکی دیکە درێسی هەڵبژاردەی عێراق لەبەر نەکەنەوە.
ئەو یاریزانانە لە یانەکانی هەولێر، کچانی هەولێر و قەڵا یاری دەکەن، لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقیش پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەکە پێکدەهێنن و هەموویان یاریزانی گرنگی هەڵبژاردەی عێراق بوون، ئەوانیش بریتین لە سەروین حەمەد، کاژین تەها، پەرێز سلێمان، کانیاو عومەر، یادی محەممەد، سێوە نەبیل، شۆخان مستەفا و رێزان فارس.
یەکێک لەو یاریزانانە بە رووداوی راگەیاند: ئێمە لەبەر خۆشەویستیمان بۆ گشتپرسی و سەربەخۆیی، وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لەوەی کە یاریزانە کوردەکانیان پشتگوێخستووە و مافەکانیان خواردووین، ئێمە بڕیارمانداوە جارێکی دیکە نەچینەوە بەغدا و بەناوی عێراقەوە بەشداری لە هیچ پاڵەوانێتییەکی نیوخۆیی و دەرەکی نەکەین.
جگە لەم یاریزانانە، لە شاری سلێمانیش دوو تا سێ یاریزانی دیکە هەن کە هاوشانی ئەمان یاری لە ریزەکانی هەڵبژاردەی عێراقدا دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا بێدەنگییان هەڵبژاردووە.
جیا لەوەش سکرتێری یەکیتیی تۆپی پێی کوردستان دەڵێت: هەموو پێداویستییەکمان بۆ هەڵبژاردەی عێراق ئامادەکردبوو، بەڵام ئەوان درۆیان بەدەم ئێمەوە کردووە کە گوایە یارمەتیمان نەداون.
خۆ ئەگەر بێت ئەم یاریزانانە لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق بکشێنەوە، ئەوا هەڵبژاردەکە ئیفلیج دەبێت بۆ نموونە لەم وێنەیەی خوارەوەدا سەرجەم یاریزانەکانیان کوردن و تەنیا راهێنەرەکەیان عەرەبە کە ناوی حەموودی ناسرە .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
