سبەی کەرکووکی دێ بڕیارا پەرلەمانێ عێراقێ رەت كن
کەرکووک-KDP.info-
بەرپرسی لقی ٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی، بڕیارە سبەی لایەنە کوردییەکان گردبوونەوەیەک بۆ دوو مەبەست ساز بکەن، یەکەم ڕەتکردنەوەی بڕیاری پەرلەمان دەربارەی کەرکووک و دەستپێکردنی بانگەشەی لایەنەکان بە ھاوبەشی.
(د. محەمەد خورشید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ لەسەر داوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە ھاتنە لقی سێ و لەوێ داوایان کرد، بانگەشەی ھەڵبژاردن بە ھاوبەشی بکرێت و باس لەو ناحەقییانە کرا، کە پەرلەمانی عێراق فەرزی دەکات لەسەر کەرکووک و، بڕیار درا سبەی گردبوونەوەیەک لەسەر قەڵا بکرێت، بە ئامادەبوونی لایەنە کوردستانییەکان، وەکو یەکەم بانگەشەی ڕیفراندۆم بە ھاوبەشی و، وەکو کاردانەوەیەک بۆ ئەو بڕیارانەی لەسەر کەرکووک دەدرێن.”
(د. محەمەد خورشید) گوتیشی: ”لە دوای کۆبوونەوەکە باس لەوە کرا، ھەر ئەمڕۆ دەست بە بانگەشەی ڕیفراندۆم دەکرێت.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
