شبكة لالش الاعلامية

“خەلکێ شنگال و سنوونێ بریارا خۆ دان”

“خەلکێ شنگال و سنوونێ بریارا خۆ دان”

سنوونێ-KDP.info-

دانیشتووانی سنوونێ و شنگال خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و گەڕانەوەی ناوچەکانیان بۆ سەر کوردستان ئامادە کردووە، کۆمیسیۆنیش لەو ناوچانەدا ھەموو ئامادەکارییەکی کردووە.

(نایف سەیدۆ)، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ”لە سنووری شارۆچکەی سنوونێ، کە تا ئێستا ١١ ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە ئەو سنوورە، ٧ بنکەی دەنگدانیان بۆ دەکرێتەوە و، ٢ بنکە لە ناو سەنتەری شارۆچکەکە دەبێت. ئەوانی دیکەش لە کۆمەڵگەکانی دەوروبەر دەبن.”

خەڵکی ناوچەکە بە ئۆمێدەوە چاوەڕوانی ٢٥/٩ دەکەن، لە پێناو گەڕاندنەوەیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دەنگی خۆیان دەدەن. (سەیدۆ) گوتیشی: ”زیاتر لە ٨٠%ی خەڵکی سنووری شنگال و ناوچەکانی دیکە دەڵێن (بەڵێ) بۆ سەربەخۆییی کوردستان، چونکە ھەموو ھیوا و ئاواتیان ئەوە بووە ڕۆژێک بێت، دەنگ بدەن و بگەڕێنەوە سەر ھەرێمی کوردستان.”

بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ زیاتر گوتی: ”بارودۆخی ناوچەکە زۆر باشە، ھاووڵاتیان بە ئاسانی دەتوانن لە ھەموو ناوچەکان ھاتوچۆ بکەن و ھیچ کێشەیەک نییە، ئەوەش وای کردووە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەڵک بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.”

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناديا موراد:كۆمكوژى يا به‌رده‌وامه‌ و ئاینده‌يێ مه‌ نه‌دیاره‌

Lalish Duhok

شنگال.. گۆرەكێ‌ ب كۆم یێ‌ كارەساتا شنگال هاتە سۆتن

Lalish Duhok

بروسكا بەهیداریێ‌

Lalish Duhok