دلێ كچهكێ ژ دەرەڤهى لهشێ وێ يه
خەندان-
ڤیدیۆی کچێک بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە بەهۆی حاڵەتێکی تەندروستی زۆر دەگمەنەوە دڵی لە دەرەوەی جەستەیەتی و بەهۆیەوە توشی چەندین کێشەی تەندروستی بووە کە ژیانی رۆژانەی لێ زەحمەت کردووە.
ڤیرساڤیا-ی تەمەن ٧ ساڵ توشبووی نەخۆشییەکی دەگمەنە کە لە فەرهەنگە پزیشکییەکاندا بە Pentalogy of Cantrell ناسراوە، توشبووانی ئەم نەخۆشییە دڵیان لە دەرەوەی سنگییانە و بەشێکی زۆریان لە لەدایکبوونەوە دەمرن، بەڵام ڤیرساڤیا بە پێچەوانەی پێشبینی پزیشکەکانەوە دەژی.
ڤیدیۆکە لە پێگەی یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و تیایدا سنگی کچەکە دیارە و بە روونی دڵی لەژێر پێستی سنگیدا لەگەڵ لێداندا دەردەکەوێت، ڤیدیۆکە کەمتر لە خولەکێکە و سەدان هەزار بینەری لەخۆی کۆکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کچە دانیشتووی ویلایەتی فلۆریدا بووە و بەهۆی ساردی کەش و هەواوە و ئێستا لە کالیفۆرنیا دەژی، سەرەتا بەهۆی حالەتەکەیەوە نەیتوانی بچێتە خوێندنگە بەڵام ئێستا رێوشوێنی تایبەتی بۆ سازکراوە و دەتوانێت وەک منداڵێکی تەندروست بخوێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
