کۆمسیۆن:دەنگدانا ئەلکترۆنی بێ کێشە ب رێڤه دچت
ھەولێر-KDP.info-![]()
بەڕێوبەری گشتیی داتاکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان گوتی، پرۆسەی دەنگدانی ئەلکترۆنی بۆ کوردانی تاراوگە بەردەوامە و لە ھەموو وڵاتان خەڵک بەشدارە و تاوەکو ٢٥ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
(کاروان جەلال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”لە شەوی ڕابردووەوە پرۆسەی دەنگدانی ئەلکترۆنی دەستی پێ کرد و ئێستا لە ھەموو وڵاتان پرۆسەکە بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش ھیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەبووە و تا ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.”
بەڕێوبەری گشتیی قەوارە سیاسییەکانیش، (ژیار دزەیی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ڕێژەیەکی باشی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، خۆیان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی ڕیفراندۆم تۆمار کردووە و تۆمارکردنیشیان تا سبەیشەو بەردەوام دەبێت و ئەو کات ئاماری فەرمیی دیار دەبێت، کە چەند چاودێر خۆیان تۆمار کردووە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
