شبكة لالش الاعلامية

گشتپرسی کار ل تەندروستيا مرۆڤى دکت

گشتپرسی کار ل تەندروستيا مرۆڤى دکت

رووداو- CNBC

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە پرۆسەی هەڵبژاردن، دەنگدان و گشتپرسی کاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە و بەبێ سوود و دەرهاوێشتە کۆتاییان نایەت.

پزیشكانی زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بەدواداچوونیان بۆ تەندروستی دژبەران و لایەنگرانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کرد، بۆیان دەرکەوت دەکرێت هەڵبژاردن چەندین دەرهاوێشتەی مەترسیداری لەسەر ئەوانە هەبێت کە دژی سەرۆکی هەڵبژێردراون و تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان دەکات. هەروەها مەترسی لەدایکبوونی پێشوەختە و مردنی پێشوەختەش زیاددەکات.

دەیڤد ولیامس، سەرنووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت بۆ لایەنگرانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ هۆکاری دڵخۆشییە.

سەرنووسەری توێژینەوەکە لە زانکۆی هارڤارد دەڵێت کەمپەینی هەڵبژاردن بۆ ئەوانەی کە دژبەری سەرۆکی هەڵبژێردراون لە ئەمریکا، بووەتە هۆی دڵەڕاوکێ و ترس.

ولیامس دەڵێت ئەوانەی لەگەل هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ بوون، ئێستا هەست بە دڵخۆشی و هیواخوازی بۆ داهاتوو دەکەن و زۆرتر هەست بە ئارامی دەروونی دەکەن.

سەرنووسەری توێژینەوەکە نووسیویەتی لە نموونەی دەرهاوێشتەکانی هەڵبژاردن بریتین لە دڵخۆشی رەشپێستەکانی باشووری ئەفریقا لەدوای سەرکەوتنی نێلسۆن ماندێلا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، هەروەها هەڵبژاردنی ساڵی 2008 بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، سەرکەوتنی باراک ئۆباما دڵخۆشی لەلای لایەنگرانی دروستکرد.

پزیشکێکی دەروونی لە باشووری کوردستان دەڵێت هەڵبژاردنەکان هەرچەندە سەرەتا جێگەی دڵەڕاوکێن بۆ هەمووان، بەڵام لایەنگرانی بەشی سەرکەوتووی پرۆسەکە، هەست بە دڵخۆشی دەکەن و لەڕووی دەروونییەوە ئارام و ئاسوودە دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چایا شرین ئه‌ڤێ كاره‌ساتێ په‌یدا دكه‌ت!

Lalish Duhok

پێدڤیە چ بھێتە کرن دا ساخلەمیا خوە ب پارێزن؟

Lalish Duhok

بۆچى پرچ گه‌له‌ك د وه‌ریێت؟

Lalish Duhok