پێشمه‌رگه‌یه‌ك ناڤێ زارۆكێ خۆ دكه‌ته ده‌وله‌ت
کەرکووک-KDP.info-![]()
ڕۆژی 25ی ئهیلوول له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك له به‌ره‌كانی به‌رگری له كەركووك، كه هه‌واڵی پێ ده‌ده‌ن خێزانه‌كه‌ی منداڵی بووه، بڕیار ده‌دات، ناوی بنێت ده‌وڵه‌ت.
(سورێن محه‌مه‌د)، باوكی ده‌وڵه‌ت، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “دوێنێ، ڕۆژێكی مێژوویی بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان، كه ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ئه‌نجام درا و، خۆشییه‌كه‌ی من بوو به دوو خۆشی، كه هاوسه‌ره‌كه‌م له‌م ڕۆژه‌دا منداڵی بوو، بۆیه ناومان نا ده‌وڵه‌ت.”
(محه‌ممه‌د) گوتی: ”كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م منداڵی بوو، من له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له خاكی پیرۆزی كوردستان له كه‌ركوك بووم، كاتێك ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم و گوتیان، منداڵتان بووه، منیش پێم گوتن، ناوی ده‌نێم ده‌وڵه‌ت، كه له‌م ڕۆژه پیرۆزه‌دا له‌دایك بووه.”
باوكی ده‌وڵه‌ت گوتیشی: ”منداڵه‌كه‌م کچە و، هیوادارم له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا (سه‌رۆك بارزانی) ده‌وڵه‌تی كوردستان ڕابگه‌یه‌نێت، ئیدی میله‌ته‌كه‌مان له ژێرده‌سته‌یی ڕزگاری ببێت.”
ڕۆژی 25ی ئهیلوول هه‌رێمی كوردستان به ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی كوردستانه‌وه ده‌نگی دا به جیابوونه‌وه له عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، كه هاووڵاتییان به جۆش و خرۆشیه‌وه ڕوویان ده‌كرده ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان و به به‌ڵێ ده‌نگیان ده‌دا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
