دهربارەی دۆخێ بازارى دلنیایی ب وهلاتيان هاته دان
K24 – ھەولێر
قائیمقامی ناوەندی هەولێر دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات کە بەهۆی ریفراندۆم نرخی هیچ کاڵایەک و بەنزین بەرزنەبووەتەوە و گوتیشی لە کۆگاکاندا بۆ زیاتر لە شەش مانگ خواردن و پێداویستی رۆژانەی هاووڵاتیان هەیە و پێویست ناکات هاووڵاتیان خواردنی زیاتر بکڕن.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا نەبەز حەمید، قایمقامی ھەولێر گوتی: “نرخی ھیچ كاڵایەك لە بازاڕەكان بەرز نەبووەتەوە، بە پێچەوانەوە لە دوێنێوە نرخی ھەندێك شت و مەك دابەزیووە، ھەر كەسێكیش ئەم دۆخە بقۆزێتەوە و نرخی ھەر شتێك بەرز بكاتەوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.
گوتیشی: “ھاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە ھەموو شتێك زۆرە لە بازاڕەكانی كوردستان، داوایان لێ دەكەین خۆیان دڵەڕاوكێ نەكەن و زیان بە خۆیان نەگەیەنن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
