شبكة لالش الاعلامية

چی ده‌ربارەی پاتريا مۆبايلا هواوی دزانی؟ سەرنج راکێشە

چی ده‌ربارەی پاتريا مۆبايلا هواوی دزانی؟ سەرنج راکێشە

باخچه‌:

لەکاتی کڕینی مۆبایلێک بەکارھێنەر زیاتر سەرنجی پاتری تەمەن درێژ دەدات ، بەڵام ئەو کەسانەی کەسەرەنجی ئاستی دڵنیایی پاتریەکان دەدەن رێژەیەکی زۆر نییە چونکە ئەو بابەتە وەک پێویست باس نەکراوە ، نەوەی ئێستا لەبەکارھێنەرانی مۆبایل زیاتر بایەخ بەتەمەن درێژی پاتریەکان و توانایان دەدەن ، بەشێک لەکۆمپانیاکانی مۆبایل دەستبەرداری ئاستی دڵنیایی پاتریەکان و ئامێرەکانی دەبێت ، ئەوەش دەبێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە ، لەوانە ببێتە ھۆکاری لەکارکەوتنی مۆبایلەکە ، شەحنی خێرا بەبەراوردکردن لەگەڵ شەحنی ئاسایی دەبێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پاتریەکە بەھۆی زیادبوونی تەزووی کارەبایی .
پتەوکردنی ئاستی دڵنیایی پاتریەکان جێگای بایەخی کۆمپانیای ھواویە ، بۆیە ھواوی سیستەمی پاراستنی تازەی لە مۆبایلی (ھواوی میت ٩) بەکارھێناوە کە پێنج ئەوەندەی سیستەمەکانی پێشوو کاریگەرترە ، مۆبایلی (ھواوی میت ٩) سیستەمی پاراستنی (سوپەر سیف ٥ جیت پرۆتێکشن) (Super Safe ٥-gate protection) تێدایە کە ٥ ئامرازی کۆنترۆڵکردنی پاتری لەخۆدەگرێت لەگەڵ پرۆسێسەرێکی شەحنی خێرا ، ھەروەھا (ھواوی میت ٩) یەکەی ئەلکترۆنی تایبەت لەخۆدەگرێت کە مامەڵە لەگەڵ وزەی کارەبای بەرز دەکات ، لەگەڵ بوونی سیستەمی شەحنی خێرا (SCP) مۆبایلی (ھواوی میت ٩) کێشەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پاتری لەسەرچاوەی شەحن چارسەردەکات .
(ھواوی میت ٩) تەنھا پابەندی شەحنکردنی دڵتیایی نابێت ، بەڵکو کرداری شەحنکردنی مۆبایلەکەی زیاتر ئاسانکردووە ، ترانسفۆرمێدی شەحن (سوپەر چارچ) و گەیەنەری جۆری C بەدرێژایی کات کاردەکات ، لەکاتی کارکردن یان لەماڵەوە یان لەکاتی جوولەکردن ، پاتری (ھواوی میت ) بەخێرای چوارجار شەحن وەردەگرێت ، بەشەحنکردنی بۆ ماوەی ٢٠ خولەک یەک رۆژی تەواو کاری پێدەکرێت یان بەشەحنکردنی بۆ ماوەی ١٠ خولەک دەتوانی سەیری دوو فیلمی تەواو بکەیت .
ھەڵبژاردەی پاتریەکی زیاتر دڵنیایی لەئامێرەکانی مۆبایل مانای ئەوە نیە کەتەمەنی کورت بێت ، بەپشت بەستن بە پاتریەکی ٤٠٠٠ میللی ئەمپێر و بەتەکنەلۆژیای (سوپەر چارچ) ھواوی میت ٩ تەمەنێکی درێژتر بۆ پاتریەکان دابین دەکات بۆئەوەی چێژ لەقسەکردن و یاری و سەیرکردنی ڤیدیۆ و گۆێگرتن لە مۆسیقا وەربگریت .
بەپشت بەستن بە پێشکەوتنەکانی ئێستای بواری تەکنەلۆژیا ، ئاستی دڵنیایی پاتری مۆبایل تەنھا ھەڵبژاردە نییە بەڵکو زەرورەتە ، مۆبایل و پاتری ھواوی سیستەمی (سوپەر چارچ) (SCP) بەکاردەھێنن بۆ گونجاندنی توانا و خێرایی تەزوو بەدرێژایی کاتی شەحنکردن بەتوانایەکی بەرزەوە .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نووترین بەرهەمێ کۆمپانیا سامسۆنگ هاتە ئاشکرا کرن

Lalish Duhok

ده‌نگ و باسێن ته‌كنلۆژیايێ

Lalish Duhok

نوكیا 3310 جاره‌كا دی زڤری بازارێ مۆبایلان

Lalish Duhok