مفايێن بێده‌نگيێ بۆ گه‌شه‌يا مێشكى
وشه
بێده‌نگی ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی خانه نوێیه‌كانی مێشك.
له ساڵی 2013 كۆمه‌ڵێك له لێكۆڵه‌ران و له‌وانه‌ش لێكۆڵه‌رانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكا، له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كاریگه‌ری بێده‌نگی و ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر مێشكی مشك، شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ریان بۆ ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ته‌نیا دوو سه‌عات بێده‌نگی له ڕۆژدا ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی خانه نوێیه‌كانی مێشك له هیپۆتالاموس كه ناوچه‌یه‌كی گرنگی پێوه‌ندیداره به بیر، هه‌ست و فێربوون.
بێده‌نگی سترێس و دڵه‌ڕاوكێ كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی كه‌می هه‌راوهوریاش كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك داده‌نێت و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆڕمۆنی سترێس، دابه‌زینی توانای فێربوون، به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری خوێن و ته‌نانه‌ت جه‌ڵته‌ی دڵ كه ئه‌مانه رێك پێچه‌وانه‌ن.
كاریگه‌رییه‌كانی بێده‌نگی
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌ساڵی 2006 و له‌لایه‌ن چه‌ندان لێكۆڵه‌ره‌وه ئه‌نجام درابوو، له ڕێی پێوانی ئاڵوگۆڕی گوشاری خوێن و ره‌وتی خوێن له مێشكدا، ده‌ركه‌وتبوو كه ته‌نیا دوو خوله‌ك بێده‌نگی، هێوركه‌ره‌وه‌تر و حه‌سێنه‌ره‌وه تره له موزیكی ئارام.
بێده‌نگی ده‌بێته هۆی به‌گه‌ڕكه‌وتنی مێشك.
لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه مێشك ده‌چێته دۆخێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ فه‌راهه‌م بكرێت تا له‌بێده‌نگی و دوور له‌هه‌راوهوریادا ئیشه‌كانی ئه‌نجام بدات، لێكۆڵه‌ران به ئینگلیزی به‌م دۆخه ده‌ڵێن “دۆخی ستاندارد” كه ده‌بێته هۆی به‌گه‌ڕكه‌وتنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو مێشكدا، كه ئه‌مه خۆی ده‌بێته هۆی داهێنه‌ری زۆرتر و ده‌ستڕاگه‌یشتنی باشتر به ئه‌زموونه‌كانی پێشترمان.
سه‌رچاوه/.curejoy
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
