حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ژبه‌ر سزايان ئێكه‌مین سكالا لسه‌ر حكوومه‌تا عه‌بادى تۆمار كر
باسنيوز:
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى ڕیفراندۆم، ئاشكراى كرد، به‌هۆى ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى ، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لاى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى فڕۆكه‌وانى، سكاڵاى له‌سه‌ر به‌غدا تۆمار كرد.
هۆشیار زێبارى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، به ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى كوه‌یت (كۆنا)ى ڕاگه‌یاند: “ڕاگرتنى گه‌شته‌كان، كێشه بۆ گه‌یاندنى هاوكارییه مرۆییه‌كان به ئاواره‌كانى عێراق له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى ڕۆشتنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاره بیانییه‌كان بۆ وڵاتانى خۆیان”.
كۆمپانیاكانى فڕۆكه‌وانى له هه‌رێمى كوردستان، ڕایانگه‌یاند، كه بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق به‌ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه‌كان، كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاركردنى زیاتر له 400 كۆمپانیای فڕۆكه‌وانى، كه له هه‌رێمى كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، دروست كردووه و بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر له 700 كه‌س كه له‌و كۆمپانیانه كار ده‌كه‌ن، بێكار ببن.
دواى سه‌ركه‌وتنى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان، حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، گه‌شته ئاسمانییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى له ڕۆژى هه‌ینی ڕابردووه‌وه، ڕاگرت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
