شبكة لالش الاعلامية

پاسپۆرت و كارتا نیشتمانی دەست پێ كر

پاسپۆرت و كارتا نیشتمانی دەست پێ كر

K24 – ھەولێر

دوای ئەوەی چەند رۆژێك دەرھێنانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی لەلایەن بەغدا راگیرا، ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەستیپێكردەوە و لەمڕۆوە مامەڵەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان رایی دەكرێت.

عەمید دیدار عومەر، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24 راگەیاند: “دوای چەند رۆژێك راگیرانی پاسپۆرت لە بەغداوە، ئەمڕۆ شەبەكە ھاتەوە و دەرھێنانی پاسپۆرت دەستیپێكردەوە و لە كاتژمێر 8 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ مامەڵەی ھاووڵاتیان رایی دەكرێت و خەڵك جارێكی دیكە دەستیان كردووەتەوە بە مامەڵەكانیان”.

ھەر لەوبارەیەوە عەمیدی مافپەروەر عەبدولرەحمان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری رەگەزنامەی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24 گوت: “دوای ئەوەی لە 24/9/2017، لە بەغدا شەبەكە راگیرا و پێیان گوتین كە كێشە ھەیە، دەرھێانی كارتی نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان راگیرا، ئەمڕۆ شەبەكە ھاتەوە و كارتی نیشتمانی دەستیپێكردەوە”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژ 300 كۆمپانیێن ناڤخۆیی يێن گه‌شتیاری ته‌نها پێنج گه‌شتیاران بۆ هه‌رێما كوردستانێ دئينن

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێمێ پيرۆزباهيێ ل لاوێن كوردستان و جيهانێ دكت

Lalish Duhok

بەرى داوييا سالێ دراڤێ گەنمێ جۆتیاران دێ ئێته‌ دان

Lalish Duhok