ژ نهۆ و پێدا خیاری ژ بۆ پاقژكرنێ بكاربينه
خه‌ندان لایف-
خه‌یار پێكهاته‌یه‌كی خۆراكی زۆر به‌سوده بۆ ته‌ندروستی، چونكه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی كێش و توانه‌وه‌ی چه‌وری، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانیت بۆ پێست سودی لێ ببینیت و ده‌بێته هۆی گه‌شانه‌وه‌و جوانكردنی.
به‌ڵام ئه‌مجاره باس له‌چه‌ند سودێكی تری خه‌یار ده‌كه‌ین له پاکردنه‌وه و كاری ناوماڵدا.
كاتێك ئاوێنه‌ی ماڵه‌كه پاك ده‌كه‌ینه‌وه ره‌نگه بێزار بین له‌وه‌ی په‌ڵه‌ی پێوه ده‌مێنێت و جوان پاك نابێته‌وه، ده‌توانی خه‌یار به‌كاربهێنیت، چونكه خه‌یار ئاوێنه و شوشه‌ی ماڵ به‌جوانترین شێوه پاك ده‌كاته‌وه.
ده‌توانیت پارچه‌یه‌ك قوماش به ئاوی خه‌یاره‌كه ته‌ر بكه‌یت، دواتر پێلاوه‌كانتی پێ پاك بكه‌یته‌وه، چونكه بریقه‌داری ده‌كات رەنگی نوێ دەکاتەوە.
ئه‌گه‌ر بۆنی ده‌م ناخۆشه و به فڵچه‌ی ددان و هه‌ویری پاكه‌ره‌وه‌ی ددان بۆنی ناروات، خه‌یار به‌كاربهێنه، چونكه ده‌بێته هۆی بردنی بۆنی ناخۆشی ده‌م.
جگه له‌وه‌ی باسمان كرد ده‌توانی خه‌یار به‌كاربهێنیت زۆر شتی ماڵه‌كه‌ت وه‌ك مێز و په‌نجه‌ره، چونكه جگه له‌وه‌ی پاكی ده‌كاته‌وه و بریقه‌داری ده‌كات بۆنی ماڵیش خۆشده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
