شبكة لالش الاعلامية

ئەمریكا بۆ بەغدا و ئەنكەرە:كوردستان سەربەخۆیێ ژى ڕابگەهینت نابت لڤينێ ب سوپايى بكن

ئەمریكا بۆ بەغدا و ئەنكەرە:كوردستان سەربەخۆیێ ژى ڕابگەهینت نابت لڤينێ ب سوپايى بكن

وشه‌:

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ دووەم جار و ئەمجارەیان بە توندی هۆشداری داوەتە ئەنكەرە و بەغدا كە پێویستە دوور بكەونەوە لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێن و پلانێكی سەربازی دژی كوردستان، ئەگەر هات و بە فەرمی سەربەخۆیی خۆیشیان ڕابگەیەنن.

میدیاكانی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، لە ماوەی كەمتر لە مانگێك ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خۆی لە ناو ململانێیەكی تری هاوپەیمانەكانی بینیوەتەوە، كە ئەمە دووەم ململانێیە كە لە نێوان هاوپەیمانەكانی دروست دەبێ و ئەوانەیش بە بەرژەوەندی ئێران لێك دەدرێتەوە لەلایەن واشنتنەوە، بەو هۆیەوە حكوومەتی ئەمەریكا بە وردی چاودێری گفتوگۆكانی توركیا و ئێرانی كردووە لەوكاتەی سوپاسالاری توركیا سەردانی ئەنكەرەی كرد و دواتریش ئەردۆغان گەیشتە تاران و لەگەڵ رووحانی سەرۆك كۆمار و خامنەیی ڕابەڕی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆ بووەوە.

ئەو نزیكبوونەوەی هەردوولا لە كاتێكدایە سەرەتا سوپاسالاری ئێران جەنەراڵ محەمەد باقری سەردانی ئەنكەرەی كرد، دوای ئەوە سەردانەكانی لە نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاستی باڵاتر ڕۆیشتوون و هاوئاهەنگی لە نێوان حكوومەتی توركیا و عێراق لەگەڵ ئێران زیاتر بووە، هەرسێ دەوڵەت دەیانەوێ هاوئاهەنگی لە هەڵوێستەكانیان هەبێ، دژی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان.

ڕۆژنامەی “ئەلجون”ی كوێتی بڵاوی كردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریكا بەرهەڵستی ڕیفراندۆم و ئەنجامی ڕیفراندۆمی كوردستانی كرد، بەڵام بە تەواوی هاوڕایە كە پێویست بە هیچ هەڵمەت و جووڵەیەكی سەربازی دژی كوردستان ناكات، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی فرەوانخوازی ئێران و گەیشتنی دەستی بە تەواوەتی بۆ ناو خاكی كوردستان، چ لە ڕێی خۆیەوە بێ ڕاستەوخۆ یان ئەو میلیشیایانەی سەر ئێرانن و وەك بریكاری تاران شەڕ بۆ ئامانجەكانی ئێران دەكەن، بۆیە دووجار ئەنكەرە و بەغدای ئاگەدار كردووەتەوە كە بە هیچ شێوەیەك نابێ پەنا بۆ جووڵاندنی سوپا دژی كوردستان ببەن، ئەمە لەلایەن ئەمەریكاوە ڕەتكراوەیە.

سەرچاوە/ئەلجون.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جڤاتا وەزیران: پێتڤیە وەزارەتا داراییا فیدرال ب زووترین دەم دوماهیک بریارا جڤاتا وەزیرێن فیدرالی جێبەجێ بکەت

Lalish Duhok

شاندا سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ ل گه‌ل سیناتۆر و لژنه‌یێن هه‌والگێرى و كاروبارێن ده‌رڤه‌ و سه‌ربازى كۆمبوو

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ بریاره‌ك بۆ داخستنا کەنالان دەرکر

Lalish Duhok