شەش رێيێن نوو بۆ تەندروستییەکا باشتر
خەندان لایف-
ئاشکرایە کە ڕێگاکانی پاراستنی تەندروستی لەش زۆرە، بەڵام کۆمەلێک رێکاری ترهەیە کە دەرئەنجامیان بە تەواوی پێچەوانەی ئەوەیە کە چاوەڕێت دەکرد.
1-قاوە بخۆرەوە بۆ ئەوەی سەرخەوێکی باشتر بشکێنیت
لە توێژینەوەیەکی ژاپۆندا تاقیکردنەوە لەسەر ئەو کەسانە کرا کە 1-2 کوپ قاوە دەخۆنەوە، پاشان20-30 خولەک پشوودەدەن، لە ئەنجامدا دەرکەوت چالاکی لەش و مێشکیان زیاتر بوو لەو کەسانەی کە تەنها پشوویان داوە و قاوەیان نەخواردووەتەوە.
هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە کاتی خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کافایینیان تێدایە (وەک قاوە)، ماددەی(ئادۆنیزین) لە مێشکدا زیاددەکات، بە بەرزبوونەوەی ئادۆنیزین لەش تووشی شەکەتی دەبێت، هەربۆیە خەوتن بۆ ماوەی20 خولەک لە ئاستی ئادۆنیزینەکە کەم دەکاتەوە و جارێکیتر لەشت چالاکدەکاتەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێکی داهاتوو.
2- راستەوخۆ دوای خواردن ددانەکانت مەشۆ
لە دوای خواردنی ژەمەکان بە گشتی و بەتایبەت ئەو خواردنانەی کە ترشی سیتریکیان تێدایە، وەک مزرەمەنیەکان،خواردنەوە ووزەبەخشەکان و تەماتە راستەوخۆ ددانەکانت مەشۆ، بەڵکو باشتروایە دوای 30 خوولەک ددانەکانت بشۆیت، چونکە شۆردنی ددانەکانت کاریگەری ترشی سیتریک زیاد دەکات لەسەر مینای ددانەکانت و توێژاڵەکەی ژێرەوە شیدەکاتەوە.
3-دەکرێت کێشت زۆر بێت و سایزی گەورەش لەبەر بکەیت
بێگومان لێرەدا مەبەستمان کێشی ماسولکەکانە، دوو کەس کە هەردووکیان کێشیان 80 کیلۆگرامە، ئەوەیان کە یاری لەشجوانی و وەرزش دەکات جلوبەرگی قەبارەی بچوکتر لەبەردەکات لەو کەسەی کە یاری لەشجوانی ناکات، ئەو کەسەی یاری لەشجوانی دەکات چەوریەکانی لەشی دەکات بە ماسولکە، بێگومان 40 کیلۆگرام چەوری یەکسانە بە 40 کیلۆگرام ماسولکە، بەڵام ماسولکە بۆشایی کەمتر داگیر دەکات و بە هەموو لەشدا بڵاودەبێتەوە، چەوری زیاتر بۆشای داگیر دەکات و لە کەمەردا کۆ دەبێتەوە.
4-بۆ ئەوەی کەمتر بخۆیت، زیاتر بخۆ
زۆر جار لە کاتی برسی بووندا پەنا دەبەین بۆ خواردنی پسکیت یاخوود جبز، واهەست دەکەین برسیەتیەکەمان دەڕەوێتەوە، بەڵام لە راستیدا خواردنی هەمان بڕ کالۆری لەو خۆراکانەی کە پرۆتین و ڤیتامینیان تێدایە زیاتر تێرمان دەکات، چونکە خواردنی پسکیت و جبس کە بە کاربۆهاێدرات دەوڵەمەندە تەنها رێژەی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات و ئارەزووی خواردنت زۆر دەبێت.
هەربۆیە بە خواردنی 100 کالۆری لە میوە و سەوزە دەتوانیت جێی 200 کالۆری جبس پڕبکەیتەوە و خۆت لە زۆر خۆری بەدووربگریت.
5.خواردنەوەی گەرم بخۆرەوە بۆ بۆ ساردکردنەوەی لەشت
بەپێی چەند توێژینەویەکی نوێ خواردنەوەی گەرم لە کەشو هەوای گەرمدا زیاتر هانی لەشت دەدات بۆ ساربوونەوە، بە بەروارد بە ئەو خواردنەوانەی کە ساردن،هۆکارەکەشی ئەوەیە خواردنەوەی گەرم گۆرانکاری لە پلەی گەرمی لەشدا درووست دەکات و ڕێژەی ئارەق کردنەوە زیاد دەکات،لە ئەنجامدا لەشت سار دەبێتەوە و پلەی گەرمی دێتە خوارەوە.
6.لە کاتی هەستکردنت بە هیلاکی وەرزش بکە
ڕەنگە لە دوای ڕۆژێکی دوورو درێژی ئیشکردنت،وەرزشکردن کۆتا شت بێت کە بیری لێدەکەیتەوە،بەڵام لە راستیدا ئارەق کردنەوە زیاتر ووزە دەبەخشێت بە لەش.
بەپێی توێژینەوەیەک شەکەتی و فشاری دەروونی بە 30 خولەک وەرزشکردن نامێنێت، لەو بارەوەیە دکتۆر نوتینگ کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی توێژینەوەکە دەلێت”هەموو چالاکیەکی جەستەمان پێویستی بە ئۆکسجینە،بۆیە وەزش کردن یارمەتی ناردنی ئۆکسیجین دەدات بە ناو لەشدا کە لە کاتی هیلاکیدا کەمتر بلاو دەبێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
