شبكة لالش الاعلامية

چەند تایبەتمەندییەک بۆ ڤایبەرى دئێنه‌ زێده‌كرن

چەند تایبەتمەندییەک بۆ ڤایبەرى دئێنه‌ زێده‌كرن
باسنيوز:

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، چەند تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکە زیاد کرد.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بەرپرسانی کۆمپانیای ڤایبەر، ڤێرژنێکی نوێیان بۆ پڕۆگرامەکە بەردەست کردووە، تێیدا دوو تایبەتمەندییان زیاد کردووە، یەکەمیان ئەو کەسانەی گرووپ چاتیان دانەوە و لەنێودا ئەدمینن، دەتوانن یەکێک لە نامەکان پین بکەن و بەم شێوەیەش، ئەو نامەیە لە بەشی سەرەوەی گرووپ چاتەکەدا دەمێنێتەوە، تەنیا ئەدمینەکەش دەتوانێت ئەو پینە لابەرێت.

تایبەتمەندییەکەی دیکەش ھەر بۆ چات گرووپەکانە، کە تێیدا تایبەتمەندیی (Reply) زیاد کراوە، بەو تایبەتمەندییەش، بەکارھێنەرانی ڤایبەر دەتوانن تەنیا وەڵامی یەک نامە بدەنەوە و وەڵامەکانیان لەژێر ئەو نامەیە پیشان دەدرێت، کە وەڵامیان داوەتەوە و لەگەڵ نامەکانی دیکە، تێکەڵ نابێت.

پڕۆگرامی ڤایبەر، لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نۆکیا مۆبايله‌كا نوو ئاشکه‌راکر

Lalish Duhok

ڤان تشتان بەلاڤ بکەی، دێ فێسبوکێ تە ھێتە رەشکرن

Lalish Duhok

چين مادده‌يێ نه‌ديتى درووستكر

Lalish Duhok