هه‌فتيا بێت ،چاره‌نڤيسێ ژمارەیەکا زیندانیان دێ ئێكلا بت
ھەولێر-KDP.info-
![]()
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێ، یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ پڕۆژه‌یاسای لێبوردنی گشتی تاووتو ده‌كرێ كه به هۆیه‌وه چاره‌نووسی ژمارەیەکی زۆری زیندانیان یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
وه‌ك (نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش وناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان پێیڕاگه‌یاندنین، لیژنەی مافی مرۆڤ و یاسایی و ئاسایش و ناوخۆ چەندین کۆبوونەوەیان كردوونه بۆ ئامادەکردنی راپۆرت لەبارەی پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتییه‌وه، چه‌ندان دادوەر و کەسانی شارەزایش بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی ڕای ئەوانیش له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاساكه‌یانه‌وه وەرگرن و بڕیاریش وایه‌م سەرەتای حەفتەی دابێ راپۆرتی خۆیان لەوباره‌وه ئامادە دەبێت.
ئەو بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی دابێ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایه بکرێت و پەسەندی بکەن و ببێتە یاسا و جێبەجێ بکرێت.”
لەبارەی ئەوەیشه‌وه كامانه‌ن ئه‌و زیندانیانه‌ی پڕۆژه‌یاساكه ده‌یانگرێته‌وه و جۆری ئه‌و تاوانانه‌ی به هۆیه‌وه كه‌سانێك خراونه‌ته زیندانه‌وه كامانه‌ن، (نازم ھەرکی) گوتی، ”بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە ژمارەیەکی زۆری زیندانیان دەگرێتەوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی ھێشتا نەبووه‌تە یاسا و، رەنگە لەناو ھۆڵی پەرلەمانیش گۆڕانکاری بەسەردا بێت، هێشتا ناتوانن ژمارەیەکی دروست بڵێن، ئینجا ئەوەش بەپێی تاوانەکان دەبێت کە كه‌سه‌كان به هۆیه‌وه زیندانی کراون.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
