رێیه‌كا ئاسان بۆ گه‌رمكرنا ده‌ست و لنگا
وشه:
له وه‌رزی زستاندا كاتێك كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و ساردی ده‌ڕوات، قاچ و ده‌سته‌كانی مرۆڤ به‌ره‌و سڕبوونێكی بێزاركه‌ر و نائاسایی ده‌چن، له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكی چه‌ندان جۆر ڕێی جیاواز بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی به‌كار ده‌هێنن.
سڕبوونی ده‌ست و قاچ، ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به كه‌می خوێن، خواردنی ده‌رمانی قوڕس و نه‌خۆشیی ڕژێنی ده‌ره‌قی و چه‌ند هۆكارێكی تره‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌رمای زستان هۆكارێكی باوه بۆ ئه‌م سڕبوونه و ده‌بێته هۆی بێزاركردنی خه‌ڵك.
ماڵپه‌ڕی “ئه‌نا زه‌هره” به چه‌ند ڕێیه‌ك یارمه‌تی ژنان و پیاوان ده‌دات كه ئه‌گه‌ر هۆكاری سڕبوونی قاچ و ده‌سته‌كانتان یه‌كێك له جۆره‌كانی نه‌خۆشی بوو، باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌ن و چاره‌سه‌ری گونجاوتان بداتێ، ئه‌گه‌ریش ته‌نیا سه‌رمابوونی زستانه بوو، ئه‌م ڕێیانه به‌كار بهێنن:
_ خۆشووشتن به ئاوی گه‌رم: ئه‌م ڕێیه یارمه‌تیده‌ره له ڕێكخستنه‌وه‌ی سووڕی خوێن و گه‌رمكردنه‌وه‌ی په‌له‌كان.
_ ڕاكردن: قاچ و ده‌ست گه‌رم ده‌كاته‌وه و سووڕی خوێن له‌و ناوچانه خێرا ده‌كاته‌وه.
_ خواردنه‌وه‌ی خوارنه‌وه گه‌رمه‌كان: ته‌واوی جه‌سته و به تایبه‌ت ناوچه هه‌ستیاره‌كانی زوو سڕ ده‌بن به ئاسانترین شێوه گه‌رم ده‌كاته‌وه.
_ به‌كارهێنانی زه‌یت: ئه‌گه‌ر هه‌ستت به سه‌رما كرد، به زه‌یتێكی تا ڕاده‌یه‌ك گه‌رم ده‌ست و قاچه‌كانت بشێله و به زووترین كات گه‌رم ده‌بیته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
