بۆچی ل ده‌مێ خه‌وێ دا لیك ژ ده‌ڤى دئێته خوارێ؟
وشه:
ئایه هیچ ڕۆژێك به به‌یانیان دوای له‌خه‌وهه‌ستان بینیوته لیك له‌سه‌ر پشتییه‌كه‌ت هه‌بێت؟ ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماژه بێت بۆ تووشبوون به هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی و هه‌بوونی نه‌خۆشی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “healthline” دا بڵاو كرابووه‌ته‌وه و باس له لیك هاتنه خواره‌وه ده‌كات له‌كاتی خه‌وتندا و ده‌ڵێت، ئه‌م حاڵه‌ته به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییه‌وه ڕوو ده‌دات، هه‌روه‌ها هاتنه‌خواره‌وه‌ی لیك له‌كاتی خه‌وتندا ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماژه‌بێت بۆ هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌ندروستی وه‌ك:
هه‌وكردنی قوڕگ یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هاتنه خواره‌وه‌ی لیكه له ده‌م له‌كاتی خه‌وتندا، ئه‌م جۆره هه‌وكردنه له وه‌رزه سارده‌كاندا ڕوو ده‌دات و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته، ئه‌م حاڵه‌ته روو ده‌دات كاتێك كه جێی خه‌وتنت سارد بێت یان سه‌رمات بووبێت.
ترشی گه‌ده یان كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌ندێك ده‌رمان هۆكارێكی ترن بۆ دروستبوونی لیك له‌كاتی خه‌ودا، هه‌روه‌ها تووشبوون به جیوب یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی هاتنه‌خواره‌وه‌ی لیك له كاتی خه‌وتندا، زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بنه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی لیك.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه یان ئه‌م حاڵه‌ته، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت و ڕێنوێنییه‌كانی پزیشك وه‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕزگارت بێ له‌م جۆره حاڵه‌تانه، هه‌روه‌ها چیتر له‌كاتی خه‌ودا تووشی هاتنه خواره‌وه‌ی لیك نه‌بی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
