یونیسێف: هەموو دهمژێرهكێ 18 زارۆك تووشی ڤایرۆسێ ئەیدز دبن
رووداو-سلێمانی
رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ ئامارەکانی ساڵی رابردوو دەریدەخەن، هەموو کاژێرێک 18 منداڵ تووشی ڤایرۆسی (ئێچ ئای ڤی) تووشکەری ئایدز دەبن، ئەوەش دەریدەخات پێشڤەچوونەکان لە هەوڵەکانی پاراستنی منداڵان لە نەخۆشی ئەیدز وەک پێویست نین.
رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە دەڵێ ئەگەر تووشبوون نەو ڤایرۆسە تووشکەرە وەکوو ئێستا بەردەوامبێ، ئەوە ساڵی 2030 لەسەر ئاستی جیهان 3.5 ملیۆن نەوجەوان هەڵگری ئەو ڤایرۆسە نەخۆشخەرە دەبن.
ئامارەکانی یونیسێف دەریدەخەن ساڵی رابردوو لە جیهان 37 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسە تووشکەرەکە هەبوون.
لەنێو ئەو تووشبووانەدا 2.1 ملیۆنیان لە تەمەنی نەوجەوانیدا بوون، کە دەریدەخات تووشبوونی ئەو چینە لە ساڵی 2005 ەوە بە راددەی 30% زیادیکردووە، ئەوە جگە لەوەی 120 هەزار منداڵ هەر لەو ساڵەدا بە گرفتێکی پەیوەست بە ئەیدز مردوون.
یونیسێف دەڵێ منداڵانی خوار تەمەنی چوار ساڵان زۆرترین مەترسیی نەخۆشییەکەیان لەسەرە، بەراورد بە تەمەنەکانی دیکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
