شبكة لالش الاعلامية

بەشێن ئاهێن خوارنێ يێن فەوتاو يێن وه‌لاتيان دئێته‌ قەرەبووكرن 

بەشێن ئاهێن خوارنێ يێن فەوتاو يێن وه‌لاتيان دئێته‌ قەرەبووكرن 

وشه‌:

بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕای گەیاند، بەشەخۆراكی مانگانە كە فەوتاون قەرەبوو دەكرێنەوە و لە ماوەی یەك ساڵیشدا یەكجار مادەی برنج لەگەڵ بەشەخۆراك لە بەغداوە ڕەوانە كراوە.

ئەمڕۆ دووشەم چواری كانوونی یەكەم، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە “وشە”ی ڕاگەیاند: “تا ئێستە بەغدا بۆ ساڵی 2017 یەكجار برنجی وەك بەشە خۆراك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كردووە و چەند ڕۆژی رابردووش بەشێكی تر لە برنج ڕەوانە كراوە، بەڵام جاری دابەش نەكراوە.”

زیاتر گوتی: “شەكر تا مانگی حەوتی ئەم ساڵ دابەش كراوە و ڕۆنیش تا مانگی هەشت دابەش كراوە هەروەها ئەو بەشە خۆراكانەیشی كە لەم ساڵدا نادرێت و بە فەوتاو حیساب دەكرێ‌ لە بەرانبەردا قەرەبووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە.”

بەگوێرەی قسەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی، ساڵی ڕابردووش بەغدا هەر سێ بەشە خۆراكی برنج و ڕۆن و شەكری هاووڵاتییانی لە كاتی خۆی نەنارد و چەند مانگێك قەرزارە.

دواكەوتنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان لە كاتێكدایە كە ئێستە لە ناو مانگی 12 داین و تا ئێستە بەشەخۆراكی مانگی هەشت و نۆ دابەش نەكراوە سەرباری كەموكوڕی لەو مادە خۆراكیانەی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌لاتيێن هەرێمێ دكارن ل 38 وه‌لاتێن ئه‌وروپی مافێ په‌نابه‌ريێ وەربگرن

Lalish Duhok

دپرۆژه‌ قانوونا بودجا عيراقێ دا 12.67% بۆ كوردستانێ هاتيه‌ دانان

Lalish Duhok

ئيرۆ مووچێ وه‌زاره‌تێن ته‌ندروستی و په‌روه‌ردێ هاتنه‌ دابه‌شكرن

Lalish Duhok