فەیسبوك ڤێرژنهكێ تایبەت بۆ زارۆكان دروست دكت
باسنيوز:
كۆمپانیای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند كە ڤێرژنێكی تایبەتی فەیسبوك ماسنجەر بەناوی “فەیسبوك ماسنجەر كیدز” بۆ بەكارهێنانی لەلایەن منداڵانەوە بڵاودەكاتەوە.
ئەم فەیسبوك ماسنجەرە بۆ منداڵانی سێزدە ساڵ تا هەژدە ساڵیە و ڤێرژنێكی جیاوازە لەم ماسنجەرەی گەورەكان بەشێوەیەكی ئاسایی بەكاری دێنن.
لەم فەیسبوك ماسنجەرەی منداڵاندا، دیزاینێكی ڕەنگاوڕەنگتر بەكارهاتووە، كە زۆربەی یاساكانی ماسنجەرە ئاساییەكەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت، بەڵام هاوكات دەسەڵاتی دایك و باوكی منداڵەكەی بەسەردا زاڵ كراوە، بۆ ئەوەی هەر كاتێك بیانەوێ، بتوانن چاودێری بكەن.
لەم فەیسبوك ماسنجەرەدا، پێویستە بۆ یەكەم جار یەكێ لە باوك یان دایكی منداڵەكە هەژمارەكە بكاتەوە.
منداڵان تەنها دەتوانن وتوێژ و چات لەگەڵ ئەوانەدا بكەن، كە پێشتر لە لیستێكدا كۆكراونەتەوە و دایكوباوكی منداڵەكە دەیاناسێ یاخود رەزامەندیان لەسەر داوە.
ئیمۆجیەكانی ئەم فەیسبوك ماسنجەرە جیاوازە و زۆرتر گونجێندراوە لەگەڵ تەمەنی منداڵاندا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
