ههيڤا مهزن چییە؟
خەندان- 
شەوی یەکشەممەی رابردوو “سێی دیسەمبەر” مانگ بە گەورەیی خۆی نیشاندا، ئەوەش وەک حاڵەتێکی دەگمەن و ناوازە لای خەڵکی هەژمارکراو زۆرێک لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە وێنەیان گرت و تەماشایان کرد.
دەزگای ئاژانسی ناسا ئاشکرایکردووە لە ساڵی 2018 دوو جاری تر بەو شێوەیە مانگ خۆی نیشان دەداتەوە، رەنگە لەو قەبارەیش گەورەتر دەربکەوێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی BBC، لە مانگی کانوونی دووەمی 2018 مانگ دوو جاری تر بەقەبارەیەکی گەورە خۆی نیشان دەدات، بەڵام ناسا هۆشداری دەدات لەوەی ئەم جارە مانگ بەتاریکتر دەردەکەوێت ئەوەی پێیدەڵێن “مانگگیران”.
لە سێی دیسەمبەری 2017 بۆ یەکەمجار مانگ بە قەبارەیەکی گەورە دەرکەوت و لە خاڵی زەویەوە زۆر نزیکبووەوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ناسا ئەو مانگە 14% بەراورد بە قەبارەی دەرکەوتنەکانی پێشووتری گەورەتر بوو، بەڕێژەی 3%یش رووناکییەکەی دیارتربوو.
مانگ بە سێ قۆناغ گەورە دەبێت کەو ئەو حاڵەتەش خەڵکی ناتوانن بە چاو بیبینن، گەورەبوونی ئەو قەوسییەی مانگ بەجۆرێک بووە کە لە زەوی نزیکبووەتەوە.
وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا لەسەرەتاو کۆتایی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو، دووجاری تر مانگ بەگەورەیی خۆی نیشان دەداتەوە، بەڵام ناسا دەڵێت بە مانگگیران خۆی دەردەخاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
