حەیدەر شەشۆ: پەکەکە هێزێن خۆ ژ رەقە بۆ شنگالێ ڤهگوهاستن
باسنیوز:
قەوە بۆ شنگال فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان ڕای گەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێزەکانی خۆی لە ڕەقەوە بۆ شنگال گواستووەتەوە.
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان کە ئێستا لە شنگالە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”پەکەکە لە شنگال هێزەکانی خۆی زیاد کردییە و زیاتر خەڵکی هەژار و بێدەسەڵاتی دەڤەری شنگالی خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆی، لەسەر ماڵ و دامەزراوەکاندا ئاڵای پەکەکە بەرز کراوەتەوە“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پەکەکە ئەو چەکدارانەی خۆی کە لە ڕەقە شەڕی داعشیان دەکرد، بۆ شنگال گواستووەتەوە و ژمارەی چەکدارانی خۆی بەرز کردووەتەوە. گوتیشی: ”پەکەکە نیازی چۆڵکردنی شنگالی نییە، بەڵکوو ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی چەکدارانی خۆی لە خانەسۆر و سنوونێ و شنگال بەرز دەکاتەوە.
هەر لەمبارەیەوە جەمال مورتکە، فەرماندەی باڵای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، چەند مانگێک لەمەوبەر، پەکەکە و حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال نزیک بوونەوە، سنووری ھاوبەشیان ھەبوو، بازگەیان پێکەوە ھەبوو، ھەر ئەو کات زانیمان ڕێککەوتن لەنێوان پەکەکە و حەشدی شەعبی هەیە، چونکە پەکەکە دەیەوێت ھاوکاریی سوپای عێراق بکات بۆ ئەوەی دەستی بگاتە سووریا و ناوچەکانی دیکە لەوێشەوە خزمەت بە ھیلالی شیعی بکات، بۆیە ئێستا زانیاری ھەیە کە جوڵەی پەکەکە زیاد بووە لە شنگال و ڕێککەوتنیان لەگەڵ حەشد ھەیە و دەیانەوێت رێگای سووریا بۆ عێراق بکەنەوە، ئیتر نازانرێت ئەم ناوچە بەرەو کوێ دەبەن”.
بە گوتەی جەمال مورتکە، ئەمریکا لە دۆخی شنگال نیگەرانە و پەکەکە لەو ناوچەیە حیساب بۆ ئیدارە و دۆخی ناوچەکان ناکات و ”کوێخایەتی دەکات“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
