کونسوولخانا بریتانیا: پشتگیریا مان و بهێزکرنا حکوومەتا هەرێمێ دکەین
هەولێر-KDP.info-
خاتوو (سمس)، بەر‌پرسی بەشی سیاسیی کونسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، کە حكوومه‌تی به‌ریتانیا پشتگیری له مانه‌وه و به‌هێزكردنی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا, حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌وتنی زۆری له زۆر بواردا به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه گرینگه ئه‌وه به‌ره‌وپێشچوونە به‌رده‌وام بێت.
لە دیداریدا لەگەڵ بەر‌پرسی به‌شی سیاسیی كۆنسووڵخانه‌ی به‌ریتانیا، (هۆشیار سیوه‌یلی)، نیگەرانیی گه‌لی كوردستانی له سیاسه‌تی ناده‌ستووریانه‌ی حكوومه‌تی عێراق و ئازاردانی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان و ئابڵوقه خستنه سه‌ر كوردستان و به‌كارهێنانی هێزی خستە بەرباسەوە و، گوتی “ئه‌م كارانه چاوه‌ڕوان كراوه له حكوومه‌تی عێراق و جێگای نیگه‌رانیی هه‌ڵوێستی کومه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.”
لەو دیدارەدا کە له پیرمام بەڕێوە چوو، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕووداوەکانی چەند مانگی ڕابردووی بۆ (لوسی سمس)، بەر‌پرسی به‌شی سیاسیی كۆنسووڵخانه‌ی به‌ریتانیا خستە ڕوو و ڕایگەیاند: ئه‌وەی ڕووی دا ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقه.
(هۆشیار سیوەیلی) گوتی، یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق و حكومه‌ته‌كانی زاڵ بوونی عه‌قڵیه‌تی تایفی و به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نده به مه‌به‌ستی چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی تر، كه له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌ژین. گه‌لی كوردستان دوور له خواستی خۆی و بۆ بەرژەوەندیی گه‌لانی تر كراوه به به‌شێك له عێراق, له‌گه‌ل ئه‌م زوڵمه‌ش كه لیی كراوه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوپۆشیی كردووه له ئه‌و نه‌هامه‌تی و جینوسایدانه‌ی كه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتووه. ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له چه‌ند ساڵ و مانگی ڕابردوودا ڕوویان داوه، ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و سیاسه‌ت و چاوپۆشیانه‌یه، كه گۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورددا پێڕه‌وی كردووه.
(هۆشیار سیوه‌یلی) نیگەرانیی گه‌لی كوردستانی له سیاسه‌تی ناده‌ستووریانه‌ی حكوومه‌تی عێراق و ئازاردانی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كوردستان و ئابڵوقه‌خستنه سه‌ر كوردستان و به‌كارهێنانی هێزی خستە بەرباسەوە و، گوتی: “ئه‌م كارانه چاوه‌ڕوان كراوه له حكوومه‌تی عێراق، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه و جێگای نیگه‌رانییه هه‌ڵوێستی گومه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.”
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرتر نیگەرانیی حکوومەت و گەلی کوردستانی بە نوێنەرەکەی کۆنسووڵخانەی بەریتانیا گەیاند و گوتی: ئاشكرایه حكوومه‌تی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تاوانی جه‌نگ و دژی مرۆڤایه‌تییان ئه‌نجام داوه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌ست پێ كردووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌هێز ئه‌مری واقیع له‌و ناوچانه بسه‌پێنن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و حكوومه‌تی به‌ریتانیا تا ئیستا هیچ كاردانه‌وه‌یكیان به‌رانبه‌ر به‌و پێشێلكاریانە نه‌بووه. گه‌لی كوردستان بڕیاری ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی دا، بۆ ئه‌وه‌ی دوچاری جینوساید و ئه‌نفالێكی دیكه نه‌بێته‌وه و ڕێگه بگرێت، له چه‌وساندنه‌وە و برسیکردنی گه‌لی كوردستان و ویرانكردن و داگیركردنی ماڵ و مڵكی خه‌ڵكی كوردستان له ناوچه‌كانی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراق. هه‌ریمی كوردستان داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كات و داوا ده‌كات فشاره‌كان بۆ سه‌ر عێراق زیاد بكرێن بۆ دداننان به مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.
لە بەرانبەردا (لوسی سمس)، به‌رپرسی به‌شی سیاسیی كونسووڵخانه‌ی به‌ریتانیا, سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵویست و خه‌باته‌ی كه كردوویانه بۆ پاراستنی ئازادی و به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه. خاتوو (سمس) ئه‌وه‌ی دووپات كردوه، كه حكوومه‌تی به‌ریتانیا پشتگیری له مانه‌وه و به‌هێزكردنی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا, حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌وتنی زۆری له زۆر بواردا به‌ده‌ست هێناوه، بۆیه گرینگه ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونە به‌رده‌وام بێت، به‌رده‌وامیی ئه‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونه‌ش پێویستی به سه‌قامگیریی سیاسی و ئابووری و كومه‌ڵایه‌تی هه‌یه، كه ئیمه ئاماده‌ین هه‌مو هاوكاری و پشتگیرییه‌كی بكه‌ین. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی شه‌ڕی تیرۆره و ڕوڵ و كاریگه‌رییه‌كانی نابێت له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و ئه‌وه سیاسه‌تی ئیمه نییه. هه‌روه‌ك له ڕابردوودا حكوومه‌تی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندوه، كاریگه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی به‌كار ده‌هێنێت بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له نیوان هه‌ولێر و به‌غداد و هه‌ر هاوكارییه‌كیش پێویست بێت، ئاماده‌ین پێشكه‌شی بكه‌ین، چونكه سه‌قامگیر و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو لایه‌كدایه.
له درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا باس له دواین هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستان كرا بو لێک نزیکكردنه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كانی نێوخۆی هه‌ریمی كوردستان و نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و، ته‌ئكید كرایه‌وه كه یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی لایه‌نه‌كان كاریگه‌ریی ده‌بێت له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و به‌هێزكردنی پێگه و هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌ریم. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش هه‌ردوولا جەختیان له گرنگیی هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردن و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندی و دیداره‌كان كردەوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
