شبكة لالش الاعلامية

چار سالێن دی وەزارەتا نافخۆيا هەرێما کوردستانێ كاغەزێ بکارنائينت

چار سالێن دی وەزارەتا نافخۆيا هەرێما کوردستانێ كاغەزێ بکارنائينت

رووداو – هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە مامەڵەكانی سەرجەم دامودەزگاكانی سەر بە وەزارەتەکەی بە ئەلیكترۆنی بكات، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەکی بە هاوکاری حكومەتی ئازەربایجان و رێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاندووە.

د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری پڕۆژەكە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بۆ ئەو كارە حكومەتی ئازەربایجان ‌و یوئێن دی پی (UNDP)، هاوكاری وەزارەت دەكەن‌. گوتیشی “حكومەتی ئازەربایجان خول بۆ كادرەكانمان دەكاتەوە‌ و (یوئێن دی پی)یش‌ بە هاوكاری وڵاتە كۆمەكبەخشەكان هاوكاری دارایی پڕۆژەكە دەكات”.

ئەو پرۆژەیە چوار ساڵ دەخایەنێت، بۆ ئەو مەبەستە سێ‌ سەنتەر لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی ‌و دهۆك دەكرێنەوە و كۆنفرانسێكیش لەسەر هەمان پڕۆژە ئەنجامدەدرێت.

د. سامی جەلال دەڵێت، دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە ئیتر لە هیچ دەزگایەكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ كاغەز نامێنێ ‌‌و سەرجەم مامەڵەكان بە ئەلیكترۆنی دەكرێن، ئەوەش ئاسانكارییەكی تەواو بۆ هاونیشتمانیان دەستەبەردەكات ‌و خەرجییەكی زۆریش لە كۆڵ حكومەت دەكاتەوە. بەڵام تێچووی پڕۆژەیە نەزانراوە.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 7-12-2017 بۆ ئەو مەبەستە كۆنفرانسێك لە شاری هەولێر سازبكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسروور بارزانی پەیامەک ئاراستەی ئیدارا نوو یا ئەمریکا کر

Lalish Duhok

ھیوا ئەفەندی: ٩٥% پرۆسەيا بایۆمەتری تەمام بوويه‌

Lalish Duhok

بێ ئاڤی گه‌ڤان ل عێراقێ دكت

Lalish Duhok