مه‌حما خه‌لیل:ژبه‌ر داعش و پاش میلیشیايا حه‌شدا شه‌عبی 90% شنگالی ئاواره‌بوون
باسنيوز:
قائیمقامى شنگال، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى هێرشه‌كانى داعش له مانگى ئابى 2014 و دواتریش هێرشه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، 90% دانیشتووانى شنگال ئاواره بوون.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامى شنگال له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تییه ئێزدییه‌كان و موسڵمانانى شنگال به ئاماده‌بوونى شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له پارێزگاى دهۆك، ڕای گه‌یاند: “90%ى دانیشتووانى شاره‌كه، ئاواره‌بوون و له دۆخێكى زۆر خراپ‌دا ده‌ژین، به‌تایبه‌ت له‌نه‌بوونى پێداویستییه‌كانى ڕۆژانه‌یان”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ى هاوكارى ئاواره‌كانى شنگال ده‌كه‌ن، ته‌نها حكوومه‌تى هه‌رێم و گه‌لى كوردستانن، داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، هاوكارى به‌په‌له بگه‌یه‌ننه ئاواره‌كانى ئه‌و شاره، به‌تایبه‌ت كه سه‌رما و سۆڵه‌ى زستان ده‌ستى پێكردووه.
قائیمقامى شنگال، باسى له خیانه‌ته‌كه‌ى كه‌ركووكى كرد و گوتی:”له 16ى ئۆكتۆبه‌ر له پشته‌وه خه‌نجه‌رمان لێدرا، ئه‌وه‌ش بوو به هۆى زیاتر ئاواره‌بوونى شنگالییه‌كان و پرۆسه‌ى ته‌عریب كه پێش 45 ساڵ له‌ناوچه‌كه ده‌ستی پێكردووه، تائێستاش به‌رده‌وامه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
