سەرێ ژنهكا هيندى کرما دروست دکت
باسنيوز:
ئافرەتێکی ھەژاری ھیندی، کە ژیانی لەسەر شەقامەکانی وڵاتەکەی بەسەر دەبرد، بەھۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە، سەری کرمی دروست دەکرد.
ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە پریتی دیڤی، ئافرەتێک تەمەن 30 ساڵی ھیندییە، بەھۆی ھەژارییەوە، ژیانی لەسەر شەقامەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەی بەسەر دەبرد، ماوەیەکیش بوو تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن ھاتبوو، کە سەری ڕێژەیەکی زۆر کرمی دروست دەکرد.
ڕۆژێکیان بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە، لەسەر شەقامێک دانیشتبوو و دەگریا، تا کەسێک کە ئەندامی ڕێکخراوێکی خێرخوازی بووە، سەری ئەو ژنەی بینی بوو کە کرم دروست دەکات، لەو کاتەشدا تووشی سەرسوڕمان دەبێت و بەخێرایی دەیگەیەنێتە نەخۆشخانە.
دوای ئەوەی پریتییان گەیاندە نەخۆشخانە، لەلایەن چەند پزیشکێکی پسپۆڕەوە، نەشتەرگەرییان بۆی ئەنجام دا و ژیانیان لە مردن ڕزگار کرد.
پریتی دوای ئەوەی نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجام درا، بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرای کرد، کە ماوەیەک بوو سەری لەلایەن چەند کەسێکەوە بریندار کرابوو، ئینجا بەھۆی چارەسەرنەکردنی، ھەروەھا بەھۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە، سەری ڕێژەیەکی زۆری کرمی دروست کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
