شبكة لالش الاعلامية

“هه‌تا دێت حەشدی شەعبی وێرانکاريێن زێده‌تر لە ده‌ڤه‌رێن کوردستانى ئەنجام دده‌ت”

“هه‌تا دێت حەشدی شەعبی وێرانکاريێن زێده‌تر لە ده‌ڤه‌رێن کوردستانى ئەنجام دده‌ت”
هەولێر-KDP.info-

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەری هەرێم تا دێت تاوانی جەنگیی زیاتر ئەنجام دەدەن.. (جەعفەر شێخ مستەفا) لەو بارەوە دەڵێت، (عەبادی) لێی بەرپرسیارە و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێت، دەبێ سنوورێک بۆ حەشدی شەعبی دابنرێت.

بە پێی زانیاریی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تا ئێستا حەشدی شەعبی زیاتر لە ٥ هەزار ماڵی کوردی لە کەرکووک و دووزخورماتوو و خانەقین سوتاندووە و تاڵانی کردوون، جگە لەوەی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارەی شارەکانی دیکە بوون، ڕۆژانە حەشد بازگەی داناوە بۆ دەستگیرکردنی گەنجانی کورد و گرتنی خەڵک لەسەر پرسی نەتەوایەتی، جیا لەوەش، تا دێت دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە خراپتر دەبێت. حەشد بە بیانووی جۆراوجۆر دێنە شارەکان و هێزی خۆیان زیاتر دەکەن. پێکهاتەی کورد یەکەم زەرەرمەندی ڕووداوەکانن، تا ئیستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیان جار داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و ناوچەکانی کردووە و داوای گفتوگۆی لە بەغدا کردووە، بەڵام بەغدا بە شێوەیەکی کرداری نەهاتووەتە سەرهێڵ بۆ دانوستان، حەشد تاوانی جەنگی ئەنجام دەدات، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هۆشداریی توند دەدات، لە ئەگەری بەکارهێنانی توندوتیژی.

(شێخ جەعفەر مستەفا)، بەرپرسی لقی ١٥ی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “(عەبادی) بەرپرسیاری ئەو دۆخەیە، خۆیشی دەبێت چاکی بکات، حەشد تا دێت دۆخی ناوچەکە خراپتر دەکەن. ئەمڕۆ ٩\١٢\٢٠١٧ هێزێکی زۆریان هێناوە بۆ ناوچەی گوڵاڵە، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن، ماڵی کورد وێران دەکەن، ئەوەی بۆنی کوردبوونی لێ بێت، دەستگیری دەکەن، کەس نازانێت ئەو بازگانەی حەشد لە شارەکان دایناون چییان تێدا دەکرێت، چونکە زۆر خەڵک بێسەروشوین بووە، سەرجەمیان فەرمان لە (عەبادی) وەردەگرن، (عەبادی) میراتگری ئەم نەهامەتیانەی حەشدە”.

(شێخ جەعفەر مستەفا) گوتیشی: “ئەگەر ئاراستەی ڕووداوەکان بەم شێوەی ئیستا بێت، دۆخەکە باش نابێت، چونکە حەشد دەستپارێزی ناکات لەو تاوانانەی ئەنجامی دەدات، دواتر ئەم هەموو گرووپانەی کە هەریەکیان سەر بە مەرجەعیەتێکە، چۆن دەتوانرێت لە چوارچێوەی هێزێکیدا کۆ بکرێنەوە؟ ئەگەر (عەبادی) خۆی دەوڵەت و دامەزراوەکانی عێراق بە شەرعی دەزانێت، ئێستا خیرە ئەم هەموو تاوانکارییە ئەنجام دەدرێت؟”

“ڕێزانی شێخ دلێر”، پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “بەداخەوە ئەوەی حەشد دەیکات لە هەندێک ناوچەی کوردستان کارەساتە، بەتایبەت ڕووخانی خانوو و سووتانی بارەگا و شوێنە گشتییەکان، دەبێ (عەبادی) بێتە سەرخەت و هەڵوێستی لەو بارەوە هەبێت، چونکە ئەو بەرپرسیاری یەکەمی حکوومەتی عێراقە، ئەگەر ئەوەش نەکات دواجار خۆی بەرپرسیارە و دەبێ سنوورێک بۆ حەشد دابنرێت و دۆخی ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە باری ئاساییی خۆیان “.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت تیرۆریستی داعشی لە کەرکووک راگەیاند

Lalish Duhok

موسل- ھەتا نوکە ٩٢٠ ھزار کەس ئاوارە بوینە

Lalish Duhok

بودجا 2017 ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نێ وه‌زیرێن عێراقێ هاته‌ كرن

Lalish Duhok