ڤه‌كۆلينه‌ك .. جۆرێن خوارنێ كاریگه‌ری لسه‌ر ده‌روونێ مرۆڤى هه‌یه

K24- هه‌ولێر:
سایتی “Medical Xpress” ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ژماره‌یه‌ك پسپۆری زانكۆی بینگامتۆنی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردۆته‌وه، جه‌خت ده‌كاته‌وه، جۆری خواردن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ده‌روونی مرۆڤ له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا هه‌یه.
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌س له وڵاتانی جیاواز له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ئه‌لیكترۆنیه‌وه به‌شداریان كردووه و، ئاماژه‌یان به جۆری خواردن و ته‌مه‌ن و دۆخی ده‌روونی خۆیان كردووه.
دوای وردبوونه‌وه‌ى توێژه‌ران له ده‌ره‌نجامه‌كان ئاشكرا بووه، خواردنی گۆشت كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ده‌روونی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 29 ساڵیدایه.
وه‌ك ده‌ركه‌وتووه، خواردنی گۆشت به شێوه‌یه‌كی رێكخراو و به‌رده‌وام، ده‌بێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی مادده‌ی كیمیایی له‌سه‌ر مێشكی مرۆڤ به‌تایبه‌ت “سیرۆتۆنین و دۆبامین”، كه ده‌بنه هۆی هه‌ستكردن به ره‌زامه‌ندی و ئارامی ده‌روونی. به‌ڵام هه‌رچی ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه به‌ناڕێكی گۆشت ده‌خۆن و له‌وه‌رزش دوور ده‌كه‌ونه‌وه، زیاتر تووشی هه‌ڵچوونی ده‌روونی ده‌بن.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 30 ساڵیدایه، زیاتر ئاره‌زووی دووركه‌وتنه‌وه له‌و خواردنانه‌یان هه‌یه، كه دژه ئۆكسیدهكانن، وه‌ك “چای سه‌وز و فاسۆڵیا”، كه ئه‌م جۆره خواردنانه له‌لایه‌ك ده‌بنه هۆكاری به‌لاوه‌نانی ئۆكسیده‌كان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا فشاری ده‌روونی زیاد ده‌كه‌ن.
پێشتریش له توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا، زانایانی به‌ریتانی گه‌یشتبوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، هه‌نار و ترێی سوور به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه و هه‌وره‌ها قارچك و نیسك، كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌یه و توانای مژینی خانه زیانبه‌خشه‌كانیان هه‌یه و چاره‌سه‌ری زۆرێك له نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسن، له‌وانه‌ش نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له هه‌ر ئه‌ندامێكی جۆگه‌ی هه‌رس.
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 “حزبه‌كان فریای كه‌ركووك بكه‌ون”
02 عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك بۆ یوسف محه‌مه‌د: لە سەرەتاوە دیاربوو حەزت بەپاسەوانی بوو
03 مەولود باوەموراد: بەم نزیکانە فڕۆکەخانەکان ناکرێنەوە
04 عه‌بادی به كوردی سوپاسی پێشمه‌رگه ده‌كات
05 بەغدا ئاسمانی ھەرێمی كوردستان دەفرۆشێت
06 لە نێو یەكێتی دژایەتی رەوتی “جەلالیزم” دەكرێت
وتار
حه‌یده‌ر هێشتا مناڵێك بوو! تاكه شتێك به‌یه‌كسانی به‌سه‌ر عێراقییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێت، بڕیاره مه‌زهه‌بییه‌كانی -دوو عه‌لی-یه‌كه‌یه! زیاتر tf حه‌یده‌ر هێشتا مناڵێك بوو! به‌رزان عه‌لی حه‌مه بەرگریكردن دژی جەنگی دەروونی دژی کوردستان
عەبدولڕەحمان دەروێش:
بەرگریكردن دژی جەنگی دەروونی دژی کوردستان
دەربارەی: ئەلفرێد نۆبل و خەڵاتی نۆبل
مه‌غدید سه‌پان:
دەربارەی: ئەلفرێد نۆبل و خەڵاتی نۆبل
ترامپ یاری بە ئاگر دەکات
شۆڕش عەزیز سورمێ:
ترامپ یاری بە ئاگر دەکات
SideBarReaderLeft
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
