شبكة لالش الاعلامية

تاوانێن خورماتوو دئێنه‌ بەلگەكرن

تاوانێن خورماتوو دئێنه‌ بەلگەكرن
K24 – سلێمانی

تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەی ئه‌و تاوانانه‌ی لە خورماتوو ئه‌نجامدراو کە لە چەند شارەزایەکی ناوخۆیی پێکھاتوون، له‌ راپۆرتێكدا تاوانەکانی خورماتوو كە لەلایەن حەشدی شەعبی ئەنجامدراون دەخەنەڕوو، قایمقامی خورماتوش رایدەگەیەنێت کارەساتی خورماتوو پاش ھەڵەبجە و ئەنفال، گەورەترین تاوانە بەرامبەر بە کورد کراوە.

شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو بە كوردستان24 گوت: “بە درێژایی مێژووی خورماتوو، كارەساتی ھاوشێوەی كارەساتی 16 ئۆكتۆبەر لە خورماتوو رووینەداوە، بە رای من دوای كارەساتی ھەڵەبجە و ئەنفال، كارەساتی خورماتوو گەورەترین كارەساتە”.

دەربارەی تاوانەكانی حەشد لە خورماتوو لوقمان حەکیم، شارەزا لە یاسای نێو دەوڵەتی دەڵێت: “ئەو تاوانانە لە ئاستی جینۆسایدە و دەكرێ لە رێگەی جوڵاندنی ئەو كەیسەوە لە دەزگا نێودەوڵەتییەكان و پەرلەمانی كوردستانەوە كار بۆ سكاڵا و سزادانی ئەنجامدەران بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڕاگه‌هاندنه‌ك ژ مەکتەبا سیاسی يا پارتی دیموکراتی کوردستان

Lalish Duhok

كۆمسیۆن ناڤێ كاندیدێن هه‌لبژارتنان په‌سه‌ند دكت

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ هێرشا ئه‌بوزه‌بی شه‌رمه‌زار كر

Lalish Duhok