شبكة لالش الاعلامية

ئیدارا گەرمیان و حزبێن كوردستانی: دڤێت خۆپیشاندان بێ توندوتیژیی ب رێڤه‌بچت

ئیدارا گەرمیان و حزبێن كوردستانی: دڤێت خۆپیشاندان بێ توندوتیژیی ب رێڤه‌بچت
باسنيوز:
ئێوارەی ئەمڕۆ ئیدارەی گەرمیان و حزبە سیاسیەکان لە کەلار کۆبوونەوە، گوتەبێژی ئیدارەکەش، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، خۆپیشاندان به‌مافێكى یاسایی هاوولاتیان داده‌نرێت، به‌و مه‌رجه‌ى پێشوه‌خت مۆڵه‌تى بۆ وه‌ربگیرێت و به‌بێ توندوتیژى به‌ڕێوه‌ بچێت.

هەڤاڵ ئیبراهیم، گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە و نوێنه‌رانى حزبە سیاسییەکان لەسەر پرسی خۆپیشاندان کۆبوونەوە”.

گوته‌بیژه‌كه‌ ئاشكراى كرد، كه‌ ئیدارەی گەرمیان و حزبە سیاسییەکان ئەنجامدانی خۆپیشاندان بە مافی ڕەوای هاووڵاتیان دەزانن، بەڵام “خۆپیشاندانێکی هێمنانەی دوور لە توندوتیژیی”.

ئاشکراشی کرد، كه‌ هەر جۆرە خۆپیشاندانێک ئەنجام بدرێت، پێویسته‌ لە شوێنێکی دیاریکراو بکرێت و بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت هێرش بکرێتە سەر بارەگا حکوومی و حزبییەکان، گوتیشی: “هێزە ئەمنیەکانیش ئەو شوێنانە بەبێ جیاوازی، دەپارێزن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی و راوێژكارێ ئاسایشا نه‌ته‌وه‌یيا عێراقێ به‌حسێ بارودۆخێ عێراقێ دکن

Lalish Duhok

هەر خێزانه‌كا شەهیدێ دەستێ داعش ئێک ملیۆن دینارا دێ پێ ئێنه‌ دان

Lalish Duhok

بارزانی: باشترین وه‌فا بۆ شه‌هیدان سه‌رخوه‌بوونا كوردستانێ یه‌

Lalish Duhok