پێنج تایبەتمەندیێن سەرنجراکێش دەربارەی مۆبایلا ھواوی مایت 10 و مایت 10 پرۆ
باسنيوز:
ئایا بەم دواییە مۆبایلی ھواوی مایت 10 یان مایت 10 پرۆتان کڕیوە ؟ ئەو مۆبایلانە لەھواوی باشترینن لەبەرئەوەی ستایلێکی جوان و تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد پێشکەش دەکات ھەروەھا زۆر خێرایە و بەسیستەمی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 کاردەکات لەگەڵ بەکارھێنەری EMUI 8.0 لەھەموو مۆبایلەکانی ھواوی ھەیە کە بەسیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن ، ئەوەش ئاسانکاری بۆ بەکارھێنەر دابین دەکات ، فەرموون لەگەڵ 5 تایبەتمەندی کەپێویستە بیزانیت دەریارەی بەکارھێنەری EMUI 8.0.
1- بەکارھێنەری EMUI 8.0 زۆر زیرەکە و دەتوانی پێشبینی چۆنیەتی بەکارھێنانی مۆبایلەکانتان بکات.
لە ساڵی 2016وە ھواوی بانگەشەی درۆشمی (دروستکە بۆ ئەوەی خێرابێت و بەخێرایی بمێنێتەوە) بۆ بەکارھێنەرانی دەڵێتەوە ، ئامانج ئەوەیە کە مۆبایلەکان بەخێرایی کاربکەن لەدوای ساڵێک یان دوو ساڵ لەبەکارھێنانی ، ھواوی مایت 10 پرۆ بە بەکارھێنەری EMUI 8.0 دروستکراوە کە زۆر خێرایە ، بەکارھێنەری EMUI 8.0 تایبەمەندی ناوازە و پێشکەوتووی ھەیە ، خێرایە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکان و توانای پێشبینی بەکارھێنانی لەلایەن کەسەکانەوە دەکات دوای ئەوەی زانیارییەکان وەردەگرێت و تێیئەگات ، بەکارھێنەری EMUI 8.0 کات کەمدەکاتەوە و رێگادەدات ئەپلیکێشەکانتان بەزووترین کات بکرێنەوە.
2- تایبەتمەندی دەست لێدانی شاشە بە جومگەی پەنجەکان (Knuckle sense)
ھواوی تاکە کۆمپانیایە کەئەم تەکنەلۆژیا پێشکەووتووە دابین دەکات ، لەرێگەی دەست لێدانی بەجومگەی پەنجەکان دەتوانن دیمەنێکی شاشە وەربگرن یان تۆماری بکەن بەچەند چرکەیەک ، بەھۆی ئەو تایبەتمەندییە دەکری دوو ئەپلیکێشن لەیەک کات بەکاربھێنن لەگەڵ تایبەتمەندی دابەشبوونی شاشە بۆ دووبەش Split-Screen Function و وەرگرتنی دیمەنی وتارێک یانە پەڕێکی ئینتەرنێت بەوێنەکێشان بەپەنجەکانتان ھەروەھا وەرگرتنی ئەو بابەتانەی کەمەبەستانە بە دروستکردنی بازنەیەک لەو ناوچەیەی کەمەبەستە ، یان کردنەوەی ئەپلیکێشنێک بە نووسینی پیتی یەکەم کەناسراوە بەتایبەتمەندی (Knuckle sense–Draw).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
