ژنهكا كورد تێشتخانەیەكا خوارنێن كوردی ل فهرەنسا ڤهكر
وشه:
ژنێكی شاری دهۆك كە ماوەی چەندان ساڵە لە فڕەنسا نیشتەجێیە، ئێستە چێشتخانەیەكی لەو وڵاتە كردووەتەوە و هەموو جۆرە خواردنێكی كوردی لێ ئامادە دەكات و زیاتر 90% سەردانكەرانی چێشتخانەكەیشی خەڵكی فڕەنسی و بیانین.
پێژان بەرواری خاوەنی چێشتخانەكە بۆ “وشە” گوتی، لەگەڵ هاوسەرەكەم ماوەیەكی زۆر چێشتخانەیەكمان هەبوو كە هەموو جۆرە خواردنێكی لێ دروست دەكرا و دەفرۆشرا، بەڵام ئێستە خۆم چێشتخانەیەكی تایبەتم كردووەتەوە و تەنیا خواردنی كوردی لێ دروست دەكەین و پێشكەش بە میوانەكانمانی دەكەین.
زیاتر گوتی، ئەو خواردنانەی لە چێشتخانەكەی من دروست دەكرێن، سەرجەمیان خواردنی كوردەوارین و خۆیان لە “كفتە و دۆڵمە، بریانی، پاچە و هەموو جۆرە خواردنە كوردییەكانی تر” دەبینێتەوە، ئێستە زیاتر لە 15 خواردنی جۆراوجۆری كوردەواری پێشكەش دەكەین، ئەوەی بووەتە جێی سەرسوڕمانی من ئەوەیە، كە زیاتر لە 90% سەردانكەرانی چێشتخانەكەم خەڵكی فڕەنسی و بیانین، ئەوان زیاتر لە كوردی ئێرە هۆگری خواردنی كوردین و بە خواردنێكی زۆر بە چێژ و تایبەت هەژماری دەكەن.
ئاماژەی دا، نرخی خواردنەكان بە پێی جۆر و بڕەكەی دەگۆڕێ، بەگشتی نرخەكان خۆی لە نێوان چوار یۆرۆ تا 50 یۆرۆ دەبینێتەوە، میوانە بیانییەكانمان فێر بوون بە زمانی كوردی ناوی خواردنەكان دەهێنن و داوای دەكەن، زۆریش دووپات لەوە دەكەنەوە كە بەردەوام بین و ئەو جۆرە خواردنانەیان بە بەردەوامی پێشكەش بكەین.
دهۆك/نەوزاد هلۆری.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
