شبكة لالش الاعلامية

“ئەورووپا لسەر کوردان ژ عەبادی نیگەرانە”

“ئەورووپا لسەر کوردان ژ عەبادی نیگەرانە”
هەولێر-KDP.info-

پسپۆڕی سیاسی، (د. خەلیل ئیسماعیل) ڕایدەگەیەنێت، سەردانی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەڵمانیا و سەردانی داھاتووی بۆ بەریتانیا گرینگیی خۆی ھەیە لەم قۆناغەدا و دەشڵێت، ئێستا ئەورووپا لە سیاسەتی (حەیدەر عەبادی) بەرانبەر بە كورد، ڕازی نییە.

رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆكوەزیران و (قوباد تاڵەبانی)، جێگری سەرۆكوەزیران، لەسەر بانگھێشتی ئەڵمانیا سەردانی كۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵی كرد و زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی گرینگی لەگەڵ گەورەبەرپرسانی ئەڵمانیا ئەنجام دا، لەبارەی سەردانەكەیشییەوە، دكتۆر (خەلیل ئیسماعیل)، پسپۆڕی سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی بیانی بە تایبەتی لەم قۆناغە گرینگەدا ھەم بۆ ھەرێمی كوردستان و بۆ ناوچەكەیش پێویستە، پێم وایە سەردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ فەڕەنسا و ئەلمانیا و لە داهاتوویەكی زۆر نزیكیشدا بۆ بەریتانیا، سەردانی مێژوویی دەبن”.

دەربارەی كاریگەری و گرینگیی وڵاتانی ئەورووپا بۆ كێشەكانی ئێستای ھەرێمی كوردستان، ئەو پسپۆڕە سیاسییە ڕوونی كردەوە: “سەردان و دیدارەكانی حكوومەتی ھەرێم لەگەل وڵاتانی ئەورووپا مانای ئەوە دەگەیەنێ كە ئەورووپاییەكان بە لایانەوە گرینگە لەسەر كێشەكانی ھەرێمی كوردستان ھەڵوێستیان ھەبێـت، لە لایەكی دیكەوە من وای دەخوێنمەوە وڵاتانی زلھێز و ڕۆژئاوا دەیانەوێ بە ھۆی ئەو شەرعییەتەی ھەرێمی كوردستان ھەیەتی، بەشداری بكەن لە چارەكردنی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ئەوان بە سلبی دەیبینن، ئەو ڕووداوانەی بەم دواییە ڕوویان دا”.

(ئیسماعیل) دەشڵێت: “ئەورووپا بە شێوەیەكی گشتی ڕازی نییە لە سیاسەتی (حەیدەر عەبادی) بەرانبەر بە كورد، بە تایبەتی ئێستا ئاڵۆزیی نێوان ئەمەریكا و ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپیی زیاتر دەچێت، دەستوەردانی ئێران لە كاروباری ناوچەكە بە گشتی و عێراق بەتایبەتی، ئەمەریكا و ئەورووپای تووشی نیگەرانییەكی زۆر كردووە، لەبەر ئەوە گرینگیی زیاتر بە ھەرێمی كوردستان دەدەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆك بارزانی ب هه‌لكه‌فتا سەرێ سالا ئاشووريان

Lalish Duhok

هێزێن عێراقی چەندین جهێن گرنگ ل مۆسل کونترۆلکرینە

Lalish Duhok

رۆژانە 15 خێزان ژ مووسلێ ڤه‌دگەرنە کەمپێن ئاواران ل کوردستانێ 

Lalish Duhok