ئەڤ جۆرە زهلامنه سەرهنجا خانمان رادكێشن
وێستگە ستایل-
پێگەی ” The Independent ” ی بەریتانی ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێی بڵاوكردەوە تیایدا ئەوە ئاشكراوە خانمان چ جۆرێك لە پیاوان سەرنجڕاكێشە بەلایانەوە.
توێژەرەوەكان لە زانكۆی “گرفیس” لە ویلایەتی كویزلاندی ئوستورالی توێژینەوەیان لەسەر ئەو هۆكارە سەرەكیانە كرد كە لە پیاواندا هەیە و سەرنجی خانمان ڕادەكێشێت لەوانەش” توانای جەستەی و بەرزی باڵا و كێشی كەم ” و لەم توێژینەوەیەدا 150 كەس بەژداریان كردوە.
زۆرێك لەو خانمانەی ڕای خۆیان دەربڕیوە لەم توێژینەوەیەدا ئەوەیان وتوە كە بەرزی باڵا و” كێشی كەم” و توانای جەستەی بە رێژەی %80 لە پیاواندا سەرنجیان ڕادەكێشێت.
جگە لەوەش خانمان پیاوانی باڵا بەرز و كەچەڵ زیاتر سەرنجیان ڕادەكێیشێت لەچاو پیاوانی باڵاكورت، و ئەكەر تۆ یەكێكیت لەو پیاوانەی باڵات كورتە و كەچەڵیت و ماسولكەكانی جەستەت بەهێزە ئەوە تۆش دەبیتە جێگەی سەرنجی خانمان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
