شبكة لالش الاعلامية

“بۆ هەر پەنابەره‌كێ رۆژئاڤا ل جيێ خيڤه‌تێ خانيه‌ك دێ ئێته‌ دروستكرن”

“بۆ هەر پەنابەره‌كێ رۆژئاڤا ل جيێ خيڤه‌تێ خانيه‌ك دێ ئێته‌ دروستكرن”
دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بۆردی كاروباری مرۆیی لە پارێزگای دهۆك دەڵێ، بە هاوكاریی پارێزگای دهۆك و ڕێكخراوەكان خانوو بۆ ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە دهۆك دروست دەكرێت، كە ئێستا 72 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان دەژین.

(سالم سەعید)، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بۆردی كاروباری مرۆیی لە پارێزگای دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: ”لە هەرێمی كوردستان 4 كەمپ هەن كە پەنابەری ڕۆژئاوایان تێدا دەژین و زیاتر لە 140 هەزار كەسی ڕۆژئاوا ناویان لای ئێمە تۆمار كراوە، بەڵام بە هۆی هاتنوچوونیانەوە ژمارەکەیان بۆ 72 هەزار كەس كەم بووەتەوە.”

(سالم سەعید) ئەوەیشی گوت: ”ئێستا هەموو كەمپەكان بوونەتە خانوو، خێمە نەماون، ژمارەیەكی زۆر كەم ماون، ئەویش لە داهاتوویەكی نزیكدا دەبنە خانوو، ئەوەش ئاوارەكان لە ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە و سووتان و دڕانی خێمە دەپارێزێت و لە وەرزی زستانیشدا ژیانی ئاوارەكان لە نێو خێمەكاندا زۆر ناخۆش بوو، چونكە پێشتر كە كەمپەكان لە خێمە دروست دەكران، زۆر كێشە بۆ ئاوارەكان دەهاتنە پێشەوە، بۆیە بەدیلی خێمە بووە خانوو، ئەوەش ئاوارەكانی خۆشحاڵ كردووە.”

(سالم) ڕوونیشی كردەوە: ”ئەو خانووانە بە هاوكاریی ئیدارەی پارێزگای دهۆك و ڕێكخراوەكان دروست دەكرێن، ئەو كەمپانەی كە ئەو خانوانەیان تێدا دروست دەكرێت، لە كوردانی ئاوارەی ڕۆژئاوای كوردستان پێك دێن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی پێشوازی ل بالیۆزێ بەلجیکا ل عیراقێ كر

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و مه‌كگۆرك پرۆسا سیاسی يا عێراقێ گۆتۆبێژكرن

Lalish Duhok

هه‌رێم ئاماده‌كاریێن راده‌ستكرنا 300 تیرۆرستێن داعشێ دكه‌ت

Lalish Duhok